ژن لە ئاینی یارسان . . . ((ناز فەلەکەدین کاکەیی))

ژن لە ئاینی یارسان        . . .         ((ناز فەلەکەدین کاکەیی))
کۆ کردنەوەی لێکۆلینەوە لە فەرھەنگی ھەر نەتەوەیەک ، نیشانەی پێشکەوتن و ڕۆشنبیری ئەو نەتەوەیە.
ھاو ئایینەکانی یارسان( ئە ھل حەق ،عەلەوی، کاکەیی، ھاواری)، ساحیب فەرھەنگ و میراسی گەورەن کە بەشێکی زۆری فەرھەنگ و کەلتووری نەتەوەی کوردە.
بێ شک لەئایینی پیرۆزی حەقیقەت ، ژن یک لە سەرچاوەی ژیان و تەواوکەرەوەی ژیانی مرۆڤ دەزانرێت.
لە ڕێگای ڕوحی و بەرەو گەورەیی و کەماڵ و وەرگرتنی ڕاستییەکانە.
یار و ھاوسەنگەر و ھاوپەیمان و ھاوکاری پیاو ئەژمێر دەکرێت. تا بەھاوکاری دەرونی و دەرەکی یکدی ،بتی پڕ لە درۆ و فریو و ڕێگای چەوتی ئەو جادە یە بشکێنن!!
لە مێژووی گەورە و پڕ لەشانازی یارسان لە لاپەڕەکانی زێرین و پڕ سەربەرزی یارسان ناوی زیندووی ژنان گەورە و پڕ لە ئاوازە نووسراوە.
ھەر کام لەم ئافرەتانە پڕن لە ئیفتخار و ناوبانگی گەورەیی خۆیان و بە مەقامی ڕووناکی ئەھورایی و مەنزەلەتی ڕووحی گەیشتوون.
خاتوون ماما جەلالەی لورستانی
خاتون بەشیرە
خاتون زەینەب
دادا سارا
خاتوو ئەسمەرە
خاتون زەر بانو
خاتون لیزا جاف( می زەرد)
خاتون ڕێحانە لورستانی
دایە تەبریزی ئورامی
خاتون نێرگز شارەزووری
ئەم خانمانە لە پەروەردەیەکی نورانی و پاک داوێنی و باوەرداری یارسان و،کەسایەتی دیاری ناویارسان بوونە.
لە یارسان ، ئافرەتان لە ڕێگا ی سەختی بەرپرسیارەتی ژیان زۆر پلە و پایەیان بەرز و گەشاوەیە و گە ورەترین کەسایەتین لە خانەوادە . فرەژنی لە یارساندا نییە و ژن و پیاو تا کۆتایی ژیانیان پێکەوە ڕێگای ژیان بە سەر دەبەن.
لەمێژووی کۆندا ژنان لە مەزھەبی یارسان پڕ لەھێز و بەرگرین و شان بە شانی پیاوان مێژوویان گەشاوەیە.
وەک ئەوەی پیر سلێمان ئەردەلانی باس لە ناھید دەکات کە ژنێکی بوێر و پاک کردار بووە و خاوەن و نیگابانی با، باران ، ئاو ، ژاڵە بووە.
نێرگز خاتوون لەو ئافرەتانە بووە کە خاوەن ھونەری نووسین و وتار بێژێکی بە توانابووە.
ئەبیاتی نێرگز خان پڕ لەجوانی بووە و خوێنەرھەر چەند جار دەیخوێندەوە زیاتر چێژی لەخویندنی وەرگرتووە.
پێشکەوتنی ئافرەت لە یارساندا لە بواری فەرھەنگی و ئاینی و ئەدەبی و کومەڵایەتی لە ڕادەبەر بەدەر بەرچاو بووە.
وەک:
دایە تەبریزی ئورامی ( سەدەی چواری کۆچی)٫ جەلالە خانی لۆرستانی، خاتون عەینا جاف( سەدەی ھەوتی کۆچی )
٫ سافوران خاتون (سەدەی ھەوتی کۆچی) یک لە ژنە ناودارانی یارسانە لە بواری ئەدەبی ، فەرھەنگی، کۆمەلایەتی.
مافی ژن و پیاو لە ئاینی یارسان وەک یەکە و یکسانە.
مافی ژنان زۆر شەفاف و دیارە لەم ئاینە ئەگەر ھات و کەلتووری ئاینی تر بە سەری زاڵ نەبێت.
ناز فەلەکەدین کاکەیی
لە کتێبی"" میردان "" بە ناوی حچور زن سوودم وە رگرتووە
Top