مالیكى: ده‌ست به‌ردارى پۆسته‌كه‌م نابم
سهرلهنوىَ سه‌رۆك وه‌زیرانى ماوه به‌سه‌رچووى عێراق نورى مالیكى دووپاتیكرده‌وه ده‌ست به‌ردارى مافى ده‌ستوورى خۆى نابێت و تاكه كاندیدیشه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى عێراق.
دوابه‌دواى سه‌ردانیكردنى شارى نه‌جه‌ف و چاوپێكه‌وتنى به گه‌وره مه‌رجه‌عى شیعه له عێراق عه‌لى سیستانى ، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا مالیكى رۆڵى سیستانى له لهیهكنزیكردنهوهى كوتله براوه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رز نرخاند، به‌تایبه‌ت كه سیستانى پشتگیرى له هیچ كوتله‌یه‌كى دیاریكراو ناكات به‌ڵكو ئامانجییه‌تى هه‌موو عێراقییه‌كان به‌شدارى بكه‌ن له حكومه‌تێكى بنكه فراوانى نیشتمانى به پێى ئیستیحقاقى هه‌ڵبژاردن.
له باره‌ى گفتوگۆكانى نێوان هه‌ردوو ئیئتیلافى ده‌وڵه‌تى یاسا‌و ئیئتیلافى نیشتمانى سه‌باره‌ت به دانانى كاندیدكراوێك بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران ،مالیكى رایگه‌یاند سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌و مه‌سه‌له‌ى ناوى هاوپه‌یمانییه‌تى دووقۆڵى نێوان هه‌ردوو كوتله یه‌كگرتووه‌كه بۆ چوونه ناو په‌رله‌مان دانووستانه‌كانى نێوان هه‌ردوولا درێژه‌یان هه‌یه و ججهختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌و تاكه كاندیدى ده‌وڵه‌تى یاسایه.