لیستی ئەلعێراقییە رازی نابێ بە وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان

لیستی ئەلعێراقییە رازی نابێ بە وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان
ع . أ

لیستی ئەلعێراقییە بەسەرۆكایەتی ئەیاد عەللاوی رەتیكردەوە لەبەرامبەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان دەست بەرداری پۆستی سەرۆك وەزیران بووبێ.

لەم بارەیەوە راسم عەوادی سەركردە لە بزووتنەوەی ویفاقی نیشتمانی كە پێكهاتەیەكی دیكەی ناو لیستی ئەلعێراقییەیە دووپاتیكردەوە لیستەكەیان بەپێی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن كە 91 كورسی بەدەست هێناوە مافی خۆیەتی پۆستی سەرۆك وەزیران وەربگرێت .

ئاماژەی بەوەشدا ئەوان بەو پێشنیارە سەرەتاییە رازی نابن كە لەلایەن سێ كوتلە براوەكە خراوەتە بەردەمیان بۆ ئەوەی رازی بن بە وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان لەبری پۆستی سەرۆك وەزیران بۆ هەردوو ئیئتیلافی دەوڵەتی یاساو ئیئتیلافی نیشمانی و سەرۆك كۆماریش بۆ كورد بێت .

عەوادی هۆشداریشیدا لە جێبەجێكردنی هەر پێشنیارێكی لەم شێوەیە كە راستەوخۆ كاریگەری دەبێت بەسەر تێكچوونی پرۆسەی سیاسی و ئەمنی وڵات و دابڕانی لیستی ئەلعێراقییە لە پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان .
Top