هێڵ : مانه‌وه‌ى به‌شێكى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق له‌ چوارچێوه‌ى هێزه‌كانى په‌یمانى ناتۆ پرسێكى ئیجابییه‌

هێڵ : مانه‌وه‌ى به‌شێكى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق له‌ چوارچێوه‌ى هێزه‌كانى په‌یمانى ناتۆ پرسێكى ئیجابییه‌
ع.أ

له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق كریستۆڤه‌ر هێڵ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا تا ئێستا ولاَته‌كه‌ى گفتوگۆى نه‌كردووه‌ له‌ سه‌ر هێشتنه‌وه‌ى به‌شێك له‌ سوپاى خۆى له‌ خاكى عێراق له‌چوارچێوه‌ى نێرده‌ى هێزه‌كانى په‌یمانى ناتۆ له‌ دواى كشانه‌وه‌ى ته‌واوى هێزه‌كانى له‌ساڵى 2011 .

هێڵ رایگه‌یاند سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى تا ئێستا ولاَته‌كه‌ى گفتوگۆى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ نه‌كردووه‌ به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دواى كشانه‌وه‌ گشتییه‌كه‌ى كۆتایى ساڵى 2011 مانه‌وه‌ى به‌شێكى ئه‌و هێزانه‌ له‌ چوارچێوه‌ى په‌یمانى ناتۆ پرسێكى ئیجابییه‌.

ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه‌ نێرده‌ى هێزه‌كانى په‌یمانى ناتۆ له‌ عێراق له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق رێككه‌وتنامه‌یه‌كى جیا له‌ رێككه‌وتنامه‌ى ئه‌منى نێوان به‌غداو واشنتۆن مۆركردووه‌ كه‌ ناوه‌رۆكى رێككه‌وتنامه‌كه‌ پێدانى مه‌شق و راهێنان و ئاماده‌كردنى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراقه‌.

جێى باسه‌ له‌ ساڵى 2008 هه‌ردوو حكومه‌تى عێراق و ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتنامه‌یه‌كى ئه‌منیان به‌یه‌كه‌وه‌ مۆركرد بۆ رێكخستنى مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و كشانه‌وه‌یان له‌ ساڵى 2011.
Top