راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق: قەرزی ناوخۆیی و دەرەکیی سەر عێراق گەیشتووەتە 73 ملیار دۆلار

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق: قەرزی ناوخۆیی و دەرەکیی سەر عێراق گەیشتووەتە 73 ملیار دۆلار
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕای دەگەینێت، قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی سەر عێراق گەیشتووەتە 73 ملیار دۆلار، سەرەڕای 40 ملیار دۆلاری دیکە کە وەک قەرزی هەشت وڵات هەڵپەسێردراوە.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ میدیاکانی عێراق ئاشکرای كرد "قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی سەر وڵاتەکە گەیشتووەتە 73 ملیار دۆلار، سەرەڕای 40 ملیار دۆلاری دیکە، کە وەک قەرزی هەشت وڵات هەڵپەسێردراوە".

ئاماژەی بەوەش داوە: زۆرینەی قەرزی کەڵەکەبووی سەر عێراق بۆ پێش ساڵی 1990 دەگەڕێتەوە "ئەو کات، زیاتر لە 128 ملیار دۆلار قەرز وەرگیرابوو، بەڵام بە گوێرەی رێککەوتنی یانەی پاریس لە ساڵی 2004، سەرجەم قەرزدەرەکان لە 80٪ـی قەرزەکانیان هەڵوەشاندەوە، لە بەرامبەردا داوایان لە عێراق کرد رێککەوتنی دیکەیان لەگەڵ ئەنجام بدات.

مەزهەر محەمەد ساڵح جەختیشی کردەوە، "تاوەکوو ئێستا وڵات هەیە، لە 100٪ـی وەرگرتنەوەی قەرزەکەی خۆش بووە، هەندێک وڵاتیش لە 90%ی قەرزەکەی خۆش بووە، لەو بڕەش تەنیا 3 ملیار دۆلار ماوەتەوە بدرێتەوە و هەندێکیشیان لە تەواوبووندان".

روونیشی دەکاتەوە: کێشەکە ئەوەیە نزیکەی دوو ملیار دۆلار لە شێوەی قەواڵە قەرز لە کەرتی تایبەت وەرگیراوە و دەبێت لەم ساڵانەی ئایندەدا بدرێنەوە.

پێشتر لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند:" ئەگەر عێراق بە ڕێکوپێکیش قەرزەکانی بداتەوە دەبێت تا وەکوو 40 ساڵی تر قەرز بداتەوە".













باسنیوز


Top