لە عێراق 49 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

لە عێراق 49 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 7 هەزار و 810 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15/4/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رای گەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 7 هەزار و 810 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و 5 هەزار و 817 کەسیش چاکبوونەتەوە، 49 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە 956 هەزار و 860 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 837 هەزار و 336 کەس چاک بوونەتەوە و 14 هەزار و 885 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو دەکرێنەوە، عێراق پێشەنگی وڵاتە عەرەبییەکانی گرتووە.

بەگوێرەی داتای رۆژانەی پەتاکە لە عێراق، ژمارەی تووشبووان لە یەک ملیۆن کەس نزیک بووەتەوە و بەمەش دەبێتە 25ەمین وڵات، کە بەربەستی ملیۆنی لە ژمارەی تووشبواندا تێبپەڕێنێت.












باسنيوز



Top