وادەی تۆماری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و ھاوپەیمانی و پێشکەشکردنی کاندیدان درێژ کرایەوە

وادەی تۆماری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و ھاوپەیمانی و پێشکەشکردنی کاندیدان درێژ کرایەوە
کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ماوەی تۆماری ھاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەکان و ناوی کاندیدانی بۆ 15 رۆژی دیكه‌ درێژ کرده‌وە.

کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17/4/2021ـی بە دوایین وادە بۆ تۆماركردنی ناوی لایەنە سیاسیەکان و دروستكرنی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كان و پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیده‌كانی دانابوو، به‌ڵام ماوه‌كه‌ی بۆ 15 رۆژ درێژ كرده‌وه‌.

گوتیشی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان بریاری دا وادەکە بۆ تۆماری لایەنە سیاسیەکان و بۆ ھاوپەیمانی بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان تا رۆژی 1/5/2021 درێژ بكاته‌وه‌.

بەپێی زانیارییەکان، سەرجەم لایەنە سیاسییەکان ناوی خۆیان تۆمار کردووە، بەڵام تا ئێستا ناوی کاندیدەکان رادەست نەکراون و بۆ ھاوپەیمانیه‌تیش لایەنەکان لە گفتوگۆدان.




باسنيوز
Top