وەزیرێکی عێراقی بۆ زیانگەیاندن بە وەزیری نوێ زێرابی ماڵەکەی بە چیمەنتۆ دەگرێت

وەزیرێکی عێراقی بۆ زیانگەیاندن بە وەزیری نوێ زێرابی ماڵەکەی بە چیمەنتۆ دەگرێت
وەزیرێکی پێشووی حکوومەتی عێراق بۆ زیانگەیاندن بە وەزیری نوێ، زێرابی ماڵەکەی بە چیمەنتۆ دەگرێت.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، داوا لە عەبدوڵڵا لعێبی، وەزیری پێشووی گواستنەوەی عێراقی کراوە خانووەکەی، کە موڵکی وەزارەتە، بۆ ناسر شبلیی وەزیری نوێ، چۆڵ بکات.

هەرچەندە سەرەتا عەبدوڵڵا لعێبی رەتی کردووەتەوە خانووەکە چۆڵ بکات، بەڵام دواتر بەهۆی بڕیاری دادگا خانووەکەی چۆڵ کردووە.

بەر لە چۆڵکردنی خانووەکە، لعێبی زێرابی خانووەکەی بە چیمەنتۆ گرتووە و دیوارەکانیشی تێکداوە.

دواتر ناسر شبلی سکاڵای یاسایی لەسەر عەبدوڵڵا لعێبی تۆمار کردووە و لێژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە.












باسنيوز


Top