لە رێی فڕۆکەخانەی نەجەف دوو کەس بە دەمانچەی بێدەنگ کوژران

لە رێی فڕۆکەخانەی نەجەف دوو کەس بە دەمانچەی بێدەنگ کوژران
چەند چەکدارێکی نەناسراو دوو کەسیان بە دەمانچەی بێ دەنگ لە رێی فڕۆکەخانەی نەجەف کوشت.
پۆلیسی پارێزگای نەجەف رای گەیاند، ئەمڕۆ یەکشەمە (18ی 4ی2021)، چەند چەکدارێکی نەناسراو دوو کەسیان لە ناو ئوتومبێلەکەیان لە رێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف بە دەمانچەی بێدەنگ کوشت.
سەرچاوەیەکیش بۆ میدیای ناوخۆ هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و گوتی: ”لەسەر رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف، چەند چەکدارێک بە دەمانچەی بێدەنگ هەڵیانکوتایە سەر ئوتومبێلێک، کە دوو سەرنشینی لەناو دابوو و هەردووکیان کوشت“.
گوتیشی، هێزە ئەمنییەکان دۆسیەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و پۆلیس زانیاریی زیاتری لەسەر ناسنامەی کوژراوەکان ئاشکرا نەکرد.








ياسنيوز
Top