مستەفا کازمی: سەرکەوتو بوین لە دیارییکردنی کات بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان

مستەفا کازمی: سەرکەوتو بوین لە دیارییکردنی کات بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەرێگەی گفتوگۆی بنیاتنەر و راستەقینەوە سەرکەوتو بوین لە سەپاندنی رێکاریی یاسایی و دیارییکردنی کات بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئێوارەخوانێکی بەربانگکردنەوەدا میوانداریی ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی و ئەمنیی کردوە رایگەیاند،" بەغدا سەرکەوتوبوە لە سەپاندنی رێکارە یاساییه‌كان و دیارییکردنی کات بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە عێراق".
هێزەکانی عێراق تەواو ئامادەن بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارییەتی ئەمنی بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش
رونیشیكرده‌وه‌،" لەرێگەی گفتوگۆی بنیاتنەر و راستەقینەوە و بەرپرسیارانه‌، سەرکەوتو بوین سه‌باره‌ت به‌ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، دوای ئەوەی هێزەکانی عێراق تەواو ئامادەن بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارییەتی ئەمنی بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش".
تاوەکو ئێستاش ئاڵنگارییه‌كان به‌رده‌وامن و قۆناغ بە قۆناغ ئه‌و ئاڵنه‌گاریانه‌ كۆتایی دێن
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،" تاوەکو ئێستاش ئاڵنگارییه‌كان به‌رده‌وامن و قۆناغ بە قۆناغ ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ كۆتایی دێن، بۆیه‌ پێویسته‌ هێزەکانی عێراق بەتەواوەتی ئامادەبن بۆ وەگرتنی هەر بەرپرسیارییەتییەک كه‌ روبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه‌.
لیژنەیەکی سەربازیی هونەری تایبەتمەندمان پێکهێناوە بۆ دیارییکردنی پێداویستیەکانی هێزەکانی عێراق
مستەفا کازمی ئاشکراشیکرد،" لیژنەیەکی سەربازیی هونەری تایبەتمەندمان پێکهێناوە بۆ دیارییکردنی پێداویستیەکانی هێزەکانی عێراق و رێکارەکانی وەرگرتنی ئەرکەکان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ".

7 (نیسان/4) 2021 بەغدا و واشنتن، رایانگەیاند کە رێکەوتون لەسەر گۆڕینی ئەرک و رۆڵی هێزەکانی ئەمریکا و هاپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بۆ ئەرکی راوێژ و مەشق و راهێنان لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا.




خه‌ندان-
Top