بریتانیا بڕى سێ ملیۆن پاوەند دەبەخشێتە عێراق

بریتانیا بڕى سێ ملیۆن پاوەند دەبەخشێتە عێراق
شانشینى یەکگرتوی بریتانیا رەزامەندی دەربڕیوە بۆ پێدانی بڕى سێ ملیۆن پاوەند بە عێراق، بۆ پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانى حکومەتى وڵاتەکە بۆ ڕوبەڕونەوەى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا.

نەتەوە یەکگرتوەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شانشینى یەکگرتوی بریتانیا پابەندبونى خۆى بە بەخشینى بڕى سێ ملیۆن پاوەند دەربڕیوە، کە دەکاتە نزیکەى 4.1 ملیۆن دۆلارى ئەمریکى بۆ پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانى حکومەتى عێراق بۆ ڕوبەڕونەوەى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا، ئەوەش بە هاوبەشى لەگەڵ بەرنامەى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان.
بریتانیا دەچێتە پاڵ 12 هاوبەشى نێودەڵەتى تر لە پشتیوانیکرن لە پێشکەشکردنى هاوکارى تەندروستى خێرا بۆ عێراق
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەو کۆمەکەش، شانشینى یەکگرتوى بریتانیا دەچێتە پاڵ 12 هاوبەشى نێودەڵەتى تر لە پشتیوانیکرن لە پێشکەشکردنى هاوکارى تەندروستى خێرا کە لەلایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدانەوە لە عێراق بۆ ڕوبەرونەوەى ئەم پەتایە تەرخانکراوە.
ئەو هاوکارییە مرۆییە هاوکار دەبێت بۆ پتەوکردنى کەرتى تەندروستى عێراق بۆ ڕوبەروبونەوەى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا
ئەوەش خراوەتەڕو، ئەو هاوکارییە مرۆییە هاوکار دەبێت بۆ پتەوکردنى کەرتى تەندروستى عێراق بۆ ڕوبەروبونەوەى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا و زیادكردنى قاوشى جیاكردنەوەى تەندروستى نەخۆش و دابینکردکرنى کەلوپەل و پێداویستى پزیشکی و بەرزکردنەوەى هۆشیارى و زانیارى دانیشتوان دەربارەى نیشانەکانى ڤایرۆسى کۆرۆنا و چۆنیەتى گرتنەبەرى ڕێکارەکانى خۆپارێزى، هەروەها لەگەڵ دابینکردنى کەلوپەلى خۆپارێزى کەسى بۆ کارمەندانى کەرتى تەندروستى.

لەراگەیەندراوەکەی نەتەوە یەکگرتوەکاندا هاتوە، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان هەر لەسەرەتای ڕاگەیاندنى کارەکانیەوە بۆ ڕوبەرونەوەى ئەم پەتایە لە مانگى ئازاردا، توانى 13 قاوشى تەندروستى جیاكردنەوەى نەخۆشى تایبەتمەند بە توشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا بنیات بنێت لە پارێزگاکانى ئەنبار، فەلوجە و رەمادى، بابل، زیقار، دیالە، دهۆک، کەربەلا، کەرکوک، میسان، نەجەف، نەینەوا، سەڵاحەدین، لە ئێستاشدا کار بۆ بنیاتنانى قاوشى زیاتر دەکرێت لە دیوانیە و هەولێر و موسەنا و واست و بەمەش سەرجەم دامەزراوە تەندروستییە پشتیوانیکراوەکان دەگاتە 17دامەزراوە.
سنورادرکردنى بڵاوبونەوەى پەتاى کۆرۆنا ئەولەویەتێکى هەرە گرنگە بۆ حکومەتى عێراق و بەتایبەتى لەگەڵ هاتنى شەپۆڵى دوەم
زێنە عەلى، نوێنەرى نیشتەجێی بەرنامەى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، رایگەیاند، "سنورادرکردنى بڵاوبونەوەى پەتاى کۆرۆنا ئەولەویەتێکى هەرە گرنگە بۆ حکومەتى عێراق و بەتایبەتى لەگەڵ هاتنى شەپۆڵى دوەمى ئەم پەتایەدا بۆ وڵاتەکە، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان لەهێڵى بەرگریدا کار لەگەڵ حکومەتى عێراقدا دەکات و پشتیوانى دەکات لە سیستەمى چاودێرى تەندروستیدا".

حکومەتى شانشینى یەکگرتوی بریتانیا لەگەڵ وڵاتانی نەمسا، بەلجیکا، کەنەدا، دانیمارک، فینلاند، فڕەنسا، ئەڵمانیا، ژاپۆن، هۆڵاند، سوید و ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بەشدار دەبێت بۆ پشتگیریکردن لە هەوڵەکانى ڕوبەرونەوەى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە عێراقدا.






خەندان-
Top