یاسای بودجەی 2021 چووە باری جێبەجێکردنه‌وه‌

یاسای بودجەی 2021 چووە باری جێبەجێکردنه‌وه‌
وەزارەتی دادی عێراق رای گەیاند، لە رۆژنامەی وەقایعی عێراق، یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 بڵاوکرایەوە.

دوای ئەو بڵاوکردنەوەیەش وەزارەتی دارایی، رێنوێنییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی عێراقی فیدڕاڵ کرد.

هەیفا شوکر، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی وەقایعی عێراق رای گەیاند، لە نوێترین ژمارەی رۆژنامەی وەقایعی عێراق، یاسای بودجەی فیدراڵییان بۆ ساڵی 2021 بڵاو کردووەتەوە.

دوای ئەو بڵاوکردنەوەیەش راستەوخۆ، یاسای بودجە دەچێتە باری جێبەجێکردنەوە و خەرجییەکان بە یاسایی ئەنجام دەدرێن.

دوای بڵاوکردنەوەی پڕۆژە یاساکە لە رۆژنامەی وەقایعی عێراق، كه‌ دوای پەسەندکردنی سەرۆک کۆماری عێراقە، له‌ كاتێكدا پێشتر لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر درابوو.




باسنيوز
Top