هەڵمەتی پێشوەختەی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە تیرۆری رۆژنامەنووس و چالاكوانان دەستی پێكرد

هەڵمەتی پێشوەختەی هەڵبژاردنەكانی عێراق  بە تیرۆری رۆژنامەنووس و چالاكوانان دەستی پێكرد

گوڵان میدیا
رای گشتی شەقامی عەرەبی لە عێراقدا توڕەن لەسەر ئەو هەوڵانەی بۆ تیرۆركردنی رۆژنامەنووس و چالاكوانان بەدەستی نەناسراو و حكومەتی عێراقیش بێ دەسەڵاتە لە دۆزینەوە و ئاشكرا كردنی ئەنجامدەرانی ، لەگەڵ ئەوەی تیرۆركردنی كەسی لە شارەكانی عێراق بەگشتی و بە غدا بە تایبەتی دیاردەیەكی نامۆ نیە، بەڵام سەبارەت بەو دوو رووداوەی لە رۆژانی یەك شەمە و دووشەمە كە تیایدا ئیهاب ئەلوەزنی چالاكوانی مەدەنی لە كەربەلا كوژراو ، دوا بەدوای ئەویش لە شاری دیوانیە تەقە لە رۆژنامەنووسێك دەكرێت و بە سەختی برینداری دەكەن ، ئەمەش ئەوەی لێدەخوێنریتەوە كە هەڵمەتی پێشوەختەی هەڵبژاردنەكان بە كاری توندوتیژی و تیرۆركردنی چالاكوان و رۆژنامەنووسان دەستی پێكرد.
وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر ئەم كردەوە تیرۆریستیانە لەلایەن چەكدارە نەناسراوەكانەوە، جیا لەوەی لەچەند پاریزگایەكی باشوری عێراق هاوڵاتیان رژاونەتە سەر شەقامەكان و داوای وەستاندنی ئەم خوێن رشتنە دەكەن و ، لەگەڵیشیدا هەڵمەتیكی چر لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكان بۆ بایكۆتی هەڵبژاردنەكانی مانگی ئۆكتۆبەری داهاتوو دەستی پێكردووە، لە هەمانكاتدا حزبی شیوعی عێراق و حزبی بەیت ئەلوەتنی – كە لەناو خۆپیشاندانەكانەوە دروست بووە- وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر ئەو كوشتنانە بایكۆتی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو دەكەن.
جێگەی ئاماژە پێكردنە دوای كوشتنی ئیهاب ئەلوەزنی ، هاوڵاتیانی رژانە سەر شەقامەكان و كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان لە كەربەلا سووتاندو ، ئەمەش لای چاودێران بەو جۆرە شرۆڤە كراوە كە خەڵكی كەربەلا بكوژی ئەلوەزنی بە دەستی ئەو ملیشیایە چەكدارانە دەزانین كە ئێران پشتگیریان دەكات .
Top