بینای چەمكەكان لە ڕێگەی گەشەی وشەناسییەوە

بینای چەمكەكان لە ڕێگەی گەشەی وشەناسییەوە

توانای زمانەوانی زارەكی منداڵ بەهێزترین و كاریگەرترین ئامرازی پرۆگرامیی ڕێخۆشكەرە بۆ مامۆستایانی قوتابخانەكانی سەرەتایی. منداڵان فێربوونی خۆیان لە قوتابخانەدا بە زمان دەست پێ دەكەن و دواتر ئامادە دەبن بۆ قسەكردن، دەربڕینی پێداویستیەكانی خۆیان، گوێ گرتن و مامڵەكردن لەگەڵ یەكتری دا. مامۆستایەكی زانا و تێگەیشتوو دەبێ بە پیر سروشت و شیانەكانی زمانەوانی پڕ لە گەرم و گۆڕی منداڵان بچێ و لەوەش زیاتر بەڕێگەی پەسندكردن و پەرەپێدانی ئەو جۆرە بەرهەمهێنانەی منداڵان لە بۆاری زمانەوانی دا، هانیان بدات و بە زیرەكایەتیەوە كوشێكی وا لە قوتابخانە دا دوروست بكات كە پرۆگرامەكانی زمانەوانی زارەكی بە شێوەیەكی زیندوو و شارەزاییە سەرەكیەكانی پەیوەندار بە خوێندن، نوسین پێشكەش بە قوتابی بكات، و ببێ بە مایەی پاڵاوتنی شارەزاییەكانی و چۆنیەتی لە بەر چاوگرتنی خاڵبەندی ڕستەكان و دەست پێ كردنی بە پیتی گەورە ( لە زمانی ئینگلیزی دا - وەرگێڕ ) و سپێلی وشەكان و خوێندنەوەیان. گەشەی شارەزایی بۆاری وشەناسی لە لای منداڵ بەندە بە ئەزموونە كردنەوەیەكانی رابردووی منداڵ، كە ئەویش بنەمایەكی سەرەكی یە، كە شایەنی ئەوەیە كە لە نێو پرۆگرامەكانی خوێندنی سەرەتایی دا، گرنگی پێ بدرێت.
شارەزایی لە وشەدا لە لای منداڵ كاتێك گەشە دەكات كە منداڵەكان هەڵدەستن بە تێڕوانین و تێبینی كردنی وشە نامۆیەكان و جۆرەكانی ئاخاوتن و ئایدیۆمە تەكنیكیەكان، و پێناسەیان دەكەن و فێری شێوازی وتنەوەیان دەبن، و بە شێوەی زارەكی و نوسینەوە بە كاریان دێنن. گەشەكردنەكە بە ڕێگەی تێڕوانینی وورد و ڕاكێشانی سەرنجی مرۆڤ بۆ وشەكان دەست پێ دەكاتن. لایەنی وشەیی، كە چەمكەكان، شێوازی وشەكان، و واتاكان بە خۆیەوە دەگریتن، گرنگترین ئامرازی پێشبینی كردنن بۆ تێگەیشتن، و واتای وەرگێڕ چ لە زمانی زارەكی یان نوسینەوە دا بیتن. لێكۆلینەوەی رێدر ( 1980 ) كە لە بارەی ڕۆڵی تێگەیشتن لە پیشاندانی گرنگی ناساندنی وشە دا كراوە، وا دیار دەخاتن كە ئەگەر منداڵان تووشی كێشەی پێناسەكردنی وشەكان دێن، لێرەدا، هۆكارەكانی شكستی ئەوان زیاتر بۆ تێنەگەیشتن لە واتای وشەكان، دەگەرَێتەوە، لەوەی كە بۆ ناتواناییان لە بەكارهێنانی سیمبۆل بگەڕێتەوە. لەو لێكۆڵینەوەیەدا، پێكهینانی چەمك، باسی لێوە كراوە، و چەندین ستراتێژی لەمەر پرۆسێسی زانیاریەكان، كە پێویستە لە سەر مامۆستایان بەكاری بهێنن، بۆ مەبەستی بەرزكردنی ئاستی گەشەی بۆاری وشە لای منداڵەكانەوە، پێشكەش كراوە. ستراتێژیەكانی پرۆسەی زانیاریەكان بۆ گەشەی وشەكان، كە پێویستی بە جیاوازكردنەوە، پۆلین كردن، و ڕێزبەندی وشەكان هەیە، دەبێتە هۆكاری پێشخستنی ئاستی ئاوەدانكردنی چەمكەكان لە لای منداڵەوە، چونكە تیایدا، پاش ئەوەی كە ستراتێژیەكان بە كار هێنران، واتاكان لە لایەن خودی منداڵەوە دەدۆزرێنەوە، و دادەمەزرێن و پەرەیان پێ دەدرێت.
چــــــەمــــكــــەكــــان
واتا بە یەكگرتن لەگەڵ وشەیەك دا، دەستەواژەیەك واتایی و یان چەمكێك دروست دەكاتن. تێنیسۆن و پارك ( 1980 ) بەم شێوەیە پێناسەی چەمك دەكەن كە بریتیە لە كۆمەڵێك سیمبۆل، بابەتی سنووردار و یان ڕووداوی خاوەن سیفەت و تایبەتمەندی گرنگ و هاوشێوە كە دەتوانرێ ببێ بە سەرچاوە بۆ ناوێكی تایبەت، و یان سیمبۆلێك. چەمكەكان ئەو پێكهاتە ژیرییانەن كە لە لایەن مرۆڤەكانەوە بۆ مەبەستی وەسفكردنی چۆنیەتی بابەت و ئەزموونە ئاساییەكانەوە بەكار دێت. ڕێدر ( 1980 ) ئاماژە بەوە دەكات كە واقیعی بوونی چەمكەكان پێویستە بە شێوەیەكی تاك پێناسە بكرێت، چونكە تێگەیشتن بەندە بە چوارچێوە ( پلانی ) بۆاری چەمك لە لای هەر كەسێك لەمەر روونكردنەوەی سەرچاوەكانەوە. ڕادێل ( 1974 ) ئاماژە بەوە دەكات كە تێبینی كردنی ئەوەی كە دەبێ تێگەیشتن كاتێك لەبەر چاو بگیرێتن كە رابردووی هەر یەكە لە بیستەر و خوێنەر، و ستراتێژیەكانی مەعریفی، ئارەزووەكان و بەهاكانیان لەبەر چاو بگیریتن. چەمك لە لای پرۆست ( 1974 ) ئەوە دەگەینێ كە هەر خوێنەرێك بەخۆی خۆی دەخوێنێ و ئەمەش دەكاتە ئاستێك كە تێبینی ئەوە بكرێ كە هەموو قوتابیە گەنجەكان بە خۆیان خۆیان فێر دەكەن.
چەمك لە لای منداڵ، كاتێك گەشە دەكات كە تێبینی ئەو ڕاهینان یان خەسلەتەكانی غەیرەڕاهینانەكانی ئەو بابەت و ئەزموونانە دەكەن كە خۆیان هەڵساون بە وەرگرتن و فێربوونیان، و گفتگۆی لەسەر دەكەن. سینگێر و دۆنلان ( 1980 ) لەو بڕوایە دان كە پرۆگرامەكانی تایبەت بە لێكۆڵینەوەكان كۆمەڵایەتی سەردەم، بە شێوەیەكی ئەنقەست دەبنە مایەی بەرزكردنی ئاستی گەشەی چەمك، كە پرۆسەیەكە كە بریتیە لە جیاوازكردن، بەتاك كردن، گشتاندن، و ڕێكخستنی خەسلەتەكان و بەكار هینانیان. بۆ نموونە، ئازادی و ڕاستگۆیی چەمكی سەرەكین و وەك ووشە لە نێو پەرتووكەكاندا زۆر بەرچاو دەكەون. ئەم نووسەرانە تێبینی ئەوەیان كرد كە چەمكە پەیوەندارەكان لە هەندێ بۆرای پەیوەندی پڕ لە متمانەدا جۆرە گشتاندنێك دێننە ئاراوە، لە كاتێكدا كە لایەنی تیۆری لە حالەتی هاوشێوەدا گشتاندنێكی پەیوەنددار بە یەكتریەوە ڕێك دەخەن.
لێكۆڵینەوەی هەر دوو زانا ( تێنیسۆن و پارك ) ( 1980 ) لە سەر فێركردنی چەمك بە منداڵان داكۆكی لەسەر ئەو ستراتێژیانەی فێركردن دەكات كە بریتین لە دەربڕینی پەیەوندی نێوان ڕاهینانەكان و جیاوازی پەیوەندیەكانی نێوان ڕاهینانەكان و غەیری ڕاهینانەكان. لێكۆڵینەوەكە ئاماژە بەوە دەكاتن كە وەدەست هینانی چەمك كاتێك دەگاتە ئاستێكی بەرزتر كە قوتابی پێناسەی ئەو خەسلەتانە بكات كە شایەنی گشتاندنن لە بواری ئەو نموونانەی كە بە نوێیی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و جیاوازی لە نێوان ڕاهینانەكان و غەیری ڕاهینانەكان دا دروست دەكات. پەیوەندی نێوان ڕاهینانەكان و غەیری ڕاهینانەكان بۆ فێركردنی چەمك زۆر گرنگن. هەروەها ئەم زانایانە ئاماژەیان بەوە داوە كە ئامادەكردنی پێناسەی چەمك بە شێوەیەكی بەرچاو ژمارەی ڕاهینانەكانی پێویست بۆ وەدەست هێنانی چەمك كەم دەكاتەوە، و هەروەها لەو بڕوایەدان كە بۆ قوتابیان پێناسەیەكی كردەوەیی زۆر گرینگترە لە پێناسەیەكی تەكنیكی.
چالاكییە سەرەتایـیەكانی قـوتـابـخـانـەیـی
لەگەڵ پیوەندی پێكەوەكردنی قوتابیان و مامڵە و هەڵسوكەوت كردن لە نێوانیان و لەگەڵ یەكتریدا، ئەوان سوود لە وشە باو و بەربڵاوەكان وەردەگرن. ئارەزوومەندی و جۆش و خرۆشی ئەوان بۆ وشە نوێیەكان ئاستی گەشەی تایبەت بە وشەكان لە لای منداڵ بەرزتر دەكات، بە تایبەت كاتێك كە تێبینی وشە نەناسراو و نامۆیەكانی پێشووتر و واتا نوێ یەكانی وشەناسراوەكان دەكەن. سەبارەت بە قوتابیەكانی بەتەمەنتر لە قوتابخانەكانی سەرەتایی دا، گەشەی بۆاری وشەناسی و ئاخاوتن و نوسینەوە بە شێوەیەكی كاریگەرانەتر و باشتر، كاتێك دەست پێ دەكاتن كە لە رووداو و بابەتەكانی رۆژانە دا گفتگۆ لەسەر وشە و ئایدیۆمە ناسراوەكان بكرێ، بۆ ئەوەی كە زانینی واتاكان لە لایەن ئەوانەوە مسۆگەرتر بێ.
هانــدانــی وەڵامــەكـانـی قـوتـابـیـان
چالاكیەكانی سەرەتایی بۆ فێركردنی وشەناسی دەتوانن هانی قوتابی بدەن كە لە دەستەواژەكانی وشەیی خۆیان تێبگەن و پێی بزانن و لایەنی ڕاهینانی ئەم وشانە لە لایەنی غەیریڕاهینانیەكانی جیاواز بكرێن. ئەم جۆرە ڕێزبەندی كردنەوەیەی سەرەتایی دەبێتە هۆكاری ئەوەی كە قوتابی بە شێوەیەكی ڕاستەقینە ئەو چەندە فێر ببن كە وشە ڕاستەقینەكان بە یەكەوە كاریگەرترن. زۆر پسپۆری بواری پەروەردەیی گفتوگۆیان لە سەر لایەنی بێ سنوور و شێوازە سەر سوڕهێنەرەكانی توانایی گۆڕانی زمان لە لای منداڵ لە بۆاری پێیوەندییەكاندا ( Communications ) كردووە. مامۆستایان كاتێك كە قوتابیان گرووپ و دەستەواژەی وشەكانی تایبەت بە خۆیان دەدۆزنەوە، وەك دۆزینەوەیەكی شایان و بەرچاوی بۆاری زمانەوانی منداڵان هەست بە خۆشی دەكەن. بۆ نموونە كاتێك كە منداڵێك ئەم وشانە وەك دەستەواژەی خۆی كۆیان دەكاتەوە : " كەسێك "، " هیچ كەسێك "، " چ كەسێك " ( بۆ نموونە لە ڕستەی " چ كەسێكی تر بە بۆنەی لە دایكبوونم دێتن ؟ " )، مامۆستایان دەتوانن باشتر لە پەراوێزەكانی قوتابیان كە تایبەتن بە نەخشەی ئەو شتانەی كە لۆژیكی، گونجاو و شایەنی تێگەیشتنن، لە ڕوانگەی تایبەتی بوونی بۆ منداڵان تێی بگەن، ئەگەر بێت و پۆلین كردنی بێ وێنەی تایبەتی منداڵ لە لایەن ئەوانەوە هان بدرێتن و پەسند بكرێتن. كە منداڵان وشەكان وەك گرووپ لێك دەدەنەوە واهزر دەكەن كە ئەم وشانە وەك یەكن و یان لە وانەیە جیاواز بن، و دەتوانن هۆكارەكانی خۆیان بژمێرن كە ئەمەش دەبێتە مایەی ئەوەی كە مامۆستایان و تێڕوانینیان زیاتر تەركیز بكرێتە سەر تێگەیشتن و و فێربوونەوەیان. گفتوگۆ لە سەر ئەوەی كە پێوەندی لۆژیكی و سینتاكسیی ڕەمەكی هەر مندالێك دۆزراوەتەوە و لەبەر چاو دەگیرێتن هۆكاری بەرزكردنی ئاستی گەشەی زمانی هەر مندالێكە، و ئەمەش كاتێك كە سەرقالی فێربوونی ئەو پێوەندیانە دەبن كە لە لایەن منداڵانی ترەوە و هەروەها مامۆستایانەوە هەست پێ دەكرێت.
كە منداڵان تێبینی وشەكان دەكەن و بە هۆیانەوە دەبزوێنرێن، ئەزموون و تواناییان بۆ پێكهینانی دەستەواژەی وشەكان گەشە دەستێنیت. لێكۆڵینەوەكان داكۆكی لە سەر كاریگەری پۆزتیڤانە و ئەرێنی پۆلین كردنی سەرەتایی ئەزموونەكانی بۆاری ماتماتیك لە لایەن منداڵانەوە دەكەن. دەتوانرێ سوود لە دیاگرامی ماتماتیكی ( ڤێن ) وەربگیرێت بۆ مەبەستی پۆلین كردنی سیمبۆلە زارەكیەكان ( بڕوانە وێنەی ژمارە - 1- ).




پشیلە كێوییەكان پشیلە خۆماڵیەكان
وێنەی ژمارە - 1- دیاگرامی ماتماتیكی ( ڤێن ) بۆ مەبەستی پۆلین كردنی سیمبۆلە زارەكییەكان

چالاكی : خشتەی بە هۆی دەستەوە لێدان
مامۆستایان لەو بڕوایە دان كە ئەو چالاكییەی كە لە هەموو ئاستەكانی سەرەتایی دا لە بۆاری گەشەی بۆچونە ئەرێنی و پۆزتیڤەكان سەبارەت بە وشەكان و پۆلینكردنی وشەكان هەیە، جۆرە خۆخافلاندنێكی باوی وەك " نەخشەی بە دەست لێدانەوە " یە. ئەم نەخشەیە شێوازێكی گشتی یە بۆ ئەوەی منداڵان گفتگۆ بكەن لە بارەی وشە گۆنجاوەكان و بە ڕێگەی نوسینەوە یان بە هەر ڕێگایەكی تر هەڵیان بگرن و كۆیان بكەنەوە. منداڵەكان زۆر تامەزرۆی ئەم شێوازەن و چەندین نەخشەی لەم جۆرە دادەنێن بۆ مەبەستی كۆكردنەوە و هەلگرتنی ئەم جۆرە شتانەی ڕاهینانیانە و غەیری ڕاهینانیانە بە شێوازەكانی وەك خشتەی ڕۆژانە و وشە ڕەنگ كراوەكان، ئاماژەی شادی هێنەر لە شانۆییەكاندا، و ووشەكانە كە ئاماژە بە كات و شوێنەكان دەكەن لە كاتی جێبەجێكردنی شێوازەكانی درامایی، وشەی خۆش و پێكەنین هێنەر، ووشەی باوی نێو دوو زمان، وشەكانی هاوشێوەی كەرەستەی یاری منداڵان، و وشەی باوی نێوان ئەندامانی خێزان، وشە هەستیارەكان، وشە ناپەیوەندارەكان، بە ڕێگەی سەیركردنی دەم و چاوی مرۆڤەكانی تر و .. هتد، گفتگۆكردن و پاشان هەلگرتن و كۆكردنی وشە راهینانیەكان و غەیری راهینانەكان كە تایبەتن بە چەمكەكانی گرنگ، و دەبن بە مایەی ئەوەی كە منداڵەكان ئەم ووشانە ببینن و هەستیان پێ بكەن و گوێ بیستی ئەم ووشانە بن، جا چ لە ڕێگەی گوێ یان چاو یان دەستەكانیان بێ و وەریان دەگرن.بەردەوامی مانەوەی ئەو وشەكۆكراوانە و هەلگیراوانە ( لەڕێگەی گۆاستنەوە یان لە تەختەرەشەوە بۆ نەخشەی دەستی، تەختەی پێوەلكاندنەوە، چاپەمەنیەكان، دۆسیەكان، پەرتووكخانەكانی نامیلكەیی، كارتەكانی پاشكۆی دۆسیەكان، گۆڤارەكان، فەرهەنگ و پەرتووكەكانی وشە و دەستەواژەی وشە و واتاكانیان، و جۆرەكانی تری بەردەست ) هانی قوتابی دەدەن كە دەستە واژەی ووشەكۆكراوە و هەلگیراوەكانی خۆیان زیاتر بكەن و لە كاتی پێویست دا پێیا دا بچنەوە. كاتێك كە قوتابیان چەمكەكانی وەك ( پێكەنین هێنەر / خەمناك، ژیریانە / نەزان، قورس / سووك، شیاو / نەشیاو ) كە بۆیان زۆر گرنگە، گفتگۆی لە سەر دەكەن و كۆیان دەكەنەوە، ئەوانە بە ڕێگەی زیادكردنی وشەی نوێ بۆ سەر بۆاری كۆمۆڵەی وشەی پێشووتری خۆیان، ئەمەو لەو روانگەیەوە و رووەوە بەشدار دەبن لە دانانی پلانەكانیان. هەر بۆیەش داكۆكی كراوە لە سەر كۆمەڵەی وشەیی منداڵ بە شێوەیەكی راستەقینە و پەیوەندهێنەرانە، چونكە منداڵان سود لە وشەكانی پەیوەندار و جیاواز وەردەگرن و گوێ بیستی دەبن و دەیان بینن، و گفتگۆی لە سەر دەكەن و لێیان تێ دگەن و دووبارەیان دەكەنەوە و دەستنیشانیان دەكەن.
كارپێكردنی لێكۆڵینەوەیی تێروتەسەل لە بۆاری پۆلین كردنی زارەكی
لە سەرەتا دا منداڵكان سوود لە دەستەواژەكردنی تاكەكەسی وەردەگرن كە پشت بە ئەزموونی رابردوویان دەبەستێت و ئەو واتایەی كە وشەكان بە لای ئەوانەوە هەیانە. كاتێك كە مامۆستاكان دەرفەت بە منداڵان ( هەر دوو گرووپی هاوكار بەیەكەوە لە منداڵەكانی هزرشێواو و یان تاكەكان ) دەدەن بۆ ئەوەی هەڵبستن بە داهینانی پۆلین كردنی زارەكی و گفتگۆ كردن لەو بارەیەوە، و هەروەها دەتوانن ڕێنمایی و هاوكاری زیاتریان پێشكەش بكەن بۆ لێكۆلینەوەی تێروتەسەلتر لە سەر پێوەندی نێوان وشەكان و دەستەواژەی وشەكاندا. كۆمەڵی ووشەكان لە لای منداڵ هاوكاتە لەگەل واتای جۆراوجۆر و چەند لایەنە كە دەرفەتێكی زۆرتر بۆ مەبەستی پۆلین كردنی وشەكان و دۆزینەوەی گشتاندنەكان دەڕەخسێنێ.
سیستەمی پۆلین كردنی فەرهەنگی وشەكان لە قۆناغی سەرەتایی دا سنووردار نیە. منداڵان دەتوانن وشەكانی خاوەن واتای وێكچوو و وەك یەك لە نێو یەك گرووپ دا دابنێن و یان بە پێی چۆنیەتی پێكەوەلكاندنیان، وەك بەشێكی ئاخاوتن، نموونەی ستراكچەری بینای ڕەسەن و ڕیشەیی وشەكان، پاشبەندی ووشەكان، و یان بە ڕێگەی هێمایەكانی ترەوە گرووپ بەندی ( دەستە دەستە كردن ) یان بكەن.
ڕادێل ( 1980 ) ئاماژە بەوە دەكات كە چەندان جۆری واتا هەن، زمانەوانی، لە جۆری پێوەندی، وەرگێڕانی زانیاریەكان لە سەر ئاستی ڕاستەقینەیی، ئاستی وەرگێڕان، و ئاستی بەكارهێنان، واتای وەرگیراوی وێژەیی. پیرسۆن و جانسۆن ( 1978 ) لەو بڕوایەدان كە چوار جۆری گشتی پێوەندی واتاكان لە ئارادا هەیە كە لە دوای هەر چەمكێك دێن و بریتین لە: ئەندامێتی هۆبە، خەسلەتەكان یان نیشانەكان، چەمكەكانی ئاستی خوارەوە كە چەمكەكان لە ڕێگەی نموونەكانەوە شی دەكەنەوە، و پێوەندیەكانی تری چەمكەكان كە لە هەمان ئاستی ئەبسترەكتدان.
پۆلین كردنی زارەكی پەرە بە گەشەی واتاكان و تێگەیشتنی زمان دەدات. نورتۆن ( 1980 ) دەڵێتن كە دوو تەكنیكی تایبەت بە وشە، سوودوەرگرتن لە ناوەرۆكی ڕێبەرەكە و شیكردنەوەی ستراكچەریی وشەی ڕەسەن و پاشبەندەكانی، زۆر كاریگەرن لە باشتركردنی تێگەیشتنی قوتابیان لە واتاكان، و ئەو منداڵانەی كە ئەم دوو تەكنیكە بزانن دەتوانن ( 90% ) وشە نوێیەكان لە نێو بابەتی خوێندنەوەیان تێبگەن. سیستەمی تاقیكردنەوەی داڕێژراوی مامۆستایان لە بۆاری ناوەرۆكی وشە نوێ یەكان بەهۆی بوونی زانیاری منداڵان لە سەر جۆری جێگۆركێ پێ كردنی ووشە پێكچووەكانی گشتی لە جیاتی وشە نەناسراوەكان دەست پێ دەكات. لەمەر ئەم كردەوەیە سوودمەندە، سیگێر و دۆنلان ( 1980 ) بڕوایان وایە كە قوتابی قۆناغی چۆارەم، ئەوانەی كە لە جیاتی وشەی ( كۆڕ ) وشەی ( مێردمنداڵ ) بەكار دێنن، دەتوانن باشتر لە بابەتێكی خوێندن تێ بگەن.
نورتۆن ( 1980 ) دەڵێ لە سیستەمی زۆر هەستیاری نوسینی ئێمە دا ( زمانی ئینگلیزی – وەرگێر) ئەو ووشانەی كە یەك واتایان هەیە وەك وایە كە پێ بچیتن و هەست دەكرێن كە وەك یەكتری بن ( یاری، كەرەستەكانی یاری كردن، یاری پێ كردن بە پێنووس و .. هتد )، چونكە بە هۆی وێكچوونی سپێڵ و خوێندنەوەی وشەكان منداڵان دەتوانن ئەوە بزانن كە نموونەكانی ستراكچەریی نەگۆڕ ( بۆ نموونە كردن و كەر ) لە وشەیەكی نوێ دا ئاماژەن بۆ واتایەكی نوێ. دۆنلان ( 1980 ) لەو بڕوایە دایە كە فێركردنی مۆرفیمی لەم جۆرە ڕادەی ئالۆزی و گرنگی كێشی وشەكان لەو سنوورەی كە جێگەی ڕەزامەندین، كەم دەكاتەوە. ڕێدر ( 1980 ) تێبینی ئەوە دەكات كە منداڵەكان بۆ مەبەستی دۆزینەوە بە دوای شێوازی ووشەكانی پێشگر، پاشگر و لە هەمووی گرنگتر شێوەی ڕەسەن و ڕیشەیی وشەكاندا دەگەرێن و ئەمەش لە كاتێ كە ئەو لە پانتایی ئەو بنەمایانەی كە ئەوان دۆزیویانەتەوە بە سەر ئەو وانانەی كە پەیوەندارن، دەگشتندرێن.
ڕیـزبـەنـدی كـردنـی زارەكـی
كاتێك كە منداڵەكان كۆمەڵێك وشە لە نێو پۆلین كردنێكی بۆاری وشە دا دەدۆزنەوە و گفتگۆی لە سەر دەكەن، چەندایەتی بۆاری وشەكان لە لای خۆیان، چ زارەكی بێ یان لە جۆری نوسینەوەیی، گەشە دەستێنێ. منداڵەكان بە ڕێگەی تێڕوانینی " چۆنیەتی " وشەناسی، ئەوەی كە من ناوی لێ دەنێم " ڕێزبەندی كرنی زارەكی "، ووردبینیەكی تەواو لە تواناییەكانیان لە بۆاری جیاوازیكردنی نێوان وشە وێكچووەكاندا، وەدەست دێنن. بۆ نموونە تەنانەت منداڵانی زۆر بچووكیش دەتوانن وێنەكانی نێو ڕۆژنامەكان و پەرتووكەكان بدۆزنەوە یان بابەتی وا بهێننە ئاراوە كە بۆ مەبەستی باس لێوەكردن و پیشاندانەوە یان بۆ ئەوەی جیاوازی بۆاری واتایی نێوان وشەكانی وەك گەورە و زەبەللاح، خۆشەویستی و حەز لێ كردن، ماڵ و خانوو، جوانی و ڕێك و پێكی، باشی و چاكە، و .. تاد، دا ڕوون بكەنەوە.
تەكنیكێكی زۆر كاریگەر ئەوەیە كە منداڵەكان كارتی تایبەت بە وشەكانی دژ بە یەكتری دوو جەمسەری وەك شاد/ ناشاد، گەورە/ بچووك، خۆشەویستی/ڕق لێبوونەوە، .. تاد، بۆ خۆیان دوروست بكەن. قوتابیان دەتوانن وشە دژ بە یەكەكان بە شێوەیەكی بەردەوام ڕێزبەندی بكەن بە جۆرێك كە بە شێوەیەكی راستەقینە چۆنیەتی پەیوەندی نێوان وشەكانی وەك ( پەرەستێن، شادی، گاڵتە پێ كردن، نەتوانایی لە بە پێوە وەستانەوە، و ڕق لێبوونەوە ) شیتەڵ و شرۆڤە بكاتن. قوتابیەكان كارتەكانی تایبەت بە وشەكان لە لایی خۆیان كۆ دەكەنەوە و هەڵدەگرن و دەبێ لە شوێنی جیاجیا دا و لە یەك ڕیز دا دایان بنێن تاوەكو یەك ڕیزبەندی دوروست ببێ كە ڕەنگدانەوەی ئەو واتایانە بن كە وشەكان و ئایدیۆمەكان لە ڕۆانگەی خودی ئەو كەسانەوە هەیانە، بەكاری دێنن. كاری ووردبینی كردن لە چۆنیەتی بەكارهێنانی وشەكاندا زۆر گرنگە.
ئــەنــجــام
حیكمەتی عۆرف و نەریتانە و ئاشكرای گشتییانەبوونەوە ئەوە دەخۆازێ كە پسپۆرانی پەروەردەیی تەكنیكە سەرەكیەكان فێری قوتابیان بكەن. بۆاری وشەزانی زۆر گرنگ و سەرەكی یە، و گەشەی ئەم بۆارە دەتوانرێ بۆ لایەنەكانی تری تەكنیكە سەرەكیەكان بگۆازرێتەوە. نورتۆن ( 1980 ) لەو چەندە دا راستە كاتێك كە دەڵێ ڕێنماییەكانی بۆاری وشە زانی، كە بە ڕێك و پێكی داڕێژراون، هۆكاری باشتر كردنی ئاستی دەربڕینی زمانەوانی یە لە قسەكردن، گوێگرتن، خوێندنەوە و نووسیندا.
بەرزترین ئاستی گەشەی بۆاری وشەناسی ئامانجێكی سەرەكی یە بۆ پرۆگرامەكانی سەرەتایی هۆنەری زمانەوانی. ئەو ستراتێژیانەی كە لەم بابەتە دا باسیان لێوە كراوە هەم دەبێتە مایەی پەرەسەندن و هەم متمانەیی زیاتر لە گەشەی هەر دوو لایەنی چۆنیەتی و چەندایەتی زمانی نووسین و زمانی ئاخاوتنی منداڵ. ڤیترۆك ( 1978 ) ئەو ئەنجامانە بەر چاو دەخاتن : جیاوازیەكانی تاكەكەسی كە لێكۆڵینەوەكان پێی گەیشتوون داكۆكی لە سەر ستراتێژیەكانی پرۆسەی زانیاریەكان دەكەنەوە. لە جیاتی تەمەن، رەگەز، و چەندێتی ژیری مرۆڤ ( I.Q. ) ستراتێژیەكانی قوتابی وەك شیكردنەوە، ستراتێژیەكانی گرنگ و پیرۆزەكان، كاریگەر و مسۆگەرترن لە هاندانی قوتابی بە شێوەیەكی ووردبینانەتر و بەرەو كارەكانی یاسایی پەیوەندار بە شێوازەكانی تیۆریكی. و هەر لە بەر هەمان هۆكار لێكۆڵینەوەكانی كە لە بۆاری خەسلەتەكانی قوتابیان ئەنجام دراون، پرۆسەی بەكار هێنانی هێمایەكان و هەر وەهاش میكانیزمەكانی ووردبینی و پاڵنەریش لە وانەیە ببن بە مایەی باشتر كردنی ئەم كارە یاساییانەی گرێدراو بە لایەنی پەروەردەیی. ڕێنماییەكانی كە بە شێوەیەكی ڕێك و پێك و بە مۆدیلی جۆراوجۆر چەمك و بەرهەمەكان دوروست دەكەن و یان ستراتێژیەكانی جۆراوجۆر، پرسیارەكان سەبارەت بە واتای بابەتەكان، واتای دور لە راستەقینەیی بوونی ووشەكان، وێكچواندنەكان، پێوەرەكانی كە بۆ مەبەستی ناچاری لە كاتی بەراووردكاری و لەبەرچاوگرتن چەمكە ئەبسترەكتەكان، بەكار دێن، بە گشتی شێوازی گرنگ و بەهێزن كە مامۆستایان دەتوانن بە هۆیانەوە ئاسانتر كار بكەن بۆ پرۆسەی بینای زانیاریەكانی نێو مێشكی مرۆڤەكان. ئەم ستراتێژیانە كە بۆ مەبەستی بەرز كردنی ئاستی گەشەی وشەناسی باسیان لێوە كراوە منداڵ ئامادە دەكات كە بە ڕێگەی وشەیەكی زۆرترەوە پەیوەندیەكی كاریگەرانەتری هەبێ. لەگەڵ ئەوەشدا ڤیترۆك ( 1978 ) لەو بڕوایە دایە كە ئەم جۆرە ستراتێژیانە ئاسانكاری دەكەن بۆ دوروستكردنی چەمكەكان و پرۆسەی مەعریفی/ زانینی مرۆڤەكان. و لە وانەشە لە هەمووی گرنگتر ئەوە بێ كە ئەم چالاكیانە هانی منداڵ دەدەن كە " ئەزموونەكانی بەهێزتر ببێ بۆ گەشەی شادییەكی ڕاستەقینە كە دەرەنجامی وشەكان " بێ.
ژێــــــدەر : 1 . گۆڤاری The elementary school journal، November 1981، pp. 135-142.
• ئەڤ بابەتە یا ل گۆڤارا (ڕامان ) هاتیە بەلاڤكرن ل ژمارە (211 ) ڕێكەفتی (5 / 12 /2014 ) لاپەرە ( 89- 94).





وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە
Top