ئەرێ عێراق خۆشە؟

ئەرێ عێراق خۆشە؟
هەموو دونیا دەڵێ کوردستان،حەقی سەربەخۆی هەیە،کەچی لای خۆمان خەڵکێک هەیە دەڵێن ئێستا کاتی نییه!
هەموو دونیا دەڵێ،شتێک نەماوە بەناوی عێراقی یەکگرتوو،کە چی خەڵکێک لای ئێمه هەن بە زوبانی شرین وخۆش کەلامی کوردی،دەچن بە برای چاو ڕەشی عەرەب دەڵێن،ئێمه هەوڵدەدەین عێراق یەکگرتوو،بەهێزبێت!
ئەرێ کاتی نییه بپرسین،ئەزیزان عێراق خۆشە؟ئەگەر دەڵێن بەڵی،دەی بفەرموون بڕۆنە عێراقی عەزیزوبەغدا نیوەی ڕێگاتان بێت،بەڵام دڵنیابن ناتوانن کوردستان ببەنەوە بەغدا،تەنها ڕێگای بەردەمتان چونی خۆتانە بۆ عێراقی عەزیز!
هەڤاڵۆ،دڵنیابە نەک حزبێک وچەند حزبێک هەموو حزبی دونیا خڕببنەوە بڵێن عێراق بەبەهێزی و یەکگرتووی دەهێڵینەوە،ناتوانن شتێک نەماوە بەنێوی عێراق،عێراق بوو بەشێک لەمێژووی ڕەش،جا خۆتان سەخڵەت مەکەن ومێژووشتان ڕەشتر مەکەن،عێراق چوو ئێمه وئێوەخۆش قوربان....
Top