کوردستان بەرەو سەربەخویی نەک جیابونەوە

کوردستان بەرەو سەربەخویی نەک جیابونەوە
بو یەکەم جارە دواى رێککەوتننامەى (سیڤر)ى سالى ١٩٢٠ ، گەلى کوردستان بە شێوە یەکى فەرمیی لە ڕێگاى شاندێکى سیاسییەوە داوا لە داگیرکەرێکى کوردستان (عیراق) دەکات دانبنێت بە سەربەخوییى کوردستان ، داواکارییەکە لە بەرڕوشناییى بەندەکانى یاساى نەتەوەیەکگرتووەکاندا لە بارەى مافى دیاریکردنى چارەنوسی گەلان ڕێکخراوە ، کوردستان خواستى سەربەخویی هەیە نەک جیابونەوە ، سەربەخویی کوردستان عیراق دابەشناکات ، چونکە وڵاتەکەمان لە بنەرەتدا بەشێوەیەکى زوردارانە بە عیراقەوە لکێنراوە ، بۆیە خواستى گەلى کوردستان عیراق بەرەو دابەشبوون و پەرتەوازەیی نابات ، بەلکو هاوکێشەیەکى جوگرافى سیاسی راست دەکاتەوە و کوتاییى بەنەهامەتییەکانى ١٠٠ سالى رابردوو دێنێت . ئەگەر گریمان وادابنێین کوردستان بەشێکە لە عیراق و خواستى جیابونەوەى هەیە ، لێرەشدا مافێکى ڕواى خومانە ، چونکە لە دەقى دیباجەى دەستورى عیراقیدا ئاماژە بەوە کراوە ???? مانەوەى عیراق بە یەکگرتوویی بەندە بە جێبەجێکردنى ئەم دەستورەوە ) بەلام بە ئاشکرا عیراق پێشێلى (٥٥) ماددەى دەستورى کردووە ؟؟؟ ، پروسەى سەربەخویی بە ڕێرەویکى ئاشتیانە دەستیپێکردووە و، خوى لە ئەنجامدانى (ڕیفراندوم )دا دەبینێتەوە و بڕیارە لە بەروارى ٢٥-٩-٢٠١٧ دا ئەنجامبدریت . ئەجێنداى شاندى بالاى ڕیفڕاندومى کوردستان بو بەغدا بریتییە لە خستنە ڕووى خواستى گەلى کوردستان لە هەموو کوبونەوەکاندا لە گەل دەستهەڵاتدارانى عیراق و باڵیوزخانەکانى ولاتانى جیهان ، هەروەها وا بڕیارە لە گەل پیاوەبەرزەئایینییەکانى شیعە لە نەجف کوببنەوە . ئەوە لە کاتێکدایە پێش ماوەیەک لە دێبەیتیکى تایبەتدا جەنابی سەروکى هەریم و شاندێکى یاوەرى ، پرسى ڕیفراندوم و مافى دیاریکردنى چارەنوسی گەلى کوردستان لە گەل نوینەرانى پارلەمانى ئەوروپا ، دەولەتى بەلجیکا و هەرێمى فەلاندەرز خستە بەرباس و شیکارى پیویست و بە دەرەنجامیکى ئەرێنى کوتاییهات ،تەنانەت لە پێشوازى شاندى کوردستاندا لە وڵاتى بەلجیکا تەنها (ئالاى بەلجیکاو کوردستان) دانرابوون . بو هەمان مەبەست و بەپێی پلانێکى داڕێژڕاو لە داهاتویەکى نزیکدا ، شاندێکى تایبەت سەردانى ولاتانى هەرێمى و ئەمریکا ،ئەوروپا و ولاتانى عەرەبی دەکات . گەلى کوردستان لە ڕێگاى شاندەکانییەوە هەموو لایەنەکان دڵنیادەکاتەوە ، بەدەستهێنانى سەربەخویی دەبیتە هوکارێکى بنەرەتى بو دابینکردنى ئاشتەوایی و پیکەوەژیانیکى ئەرێنى بو گەلانى ناوچەکەو باشتر کارکردن لە پێناوى بنبڕکردنى هەڕەشەکانى تیرورو تیروستان ولە هەمان کاتدا بەرژەوەندیی هاوبەشی دراوسێیەتى و هاوپەیمانانى گەلەکامان پاریزراوتر دەبن و پەیوەندییەکان لە سەر بنەماى ڕیزگرتنى هاوبەش دادەڕیژرێن .
شەمەندەفەرى کاروانى سەربەخویی لە سەرسکە ڕاستەکەیەو پشت بەخوا و گەلە ئازادیخوازەکەمان دەگاتە دوا مەنزڵگاى خوى و سەربەخویی کومارى دیموکراتى کوردستان رادەگەێندرێت .
Top