ڕێفراندۆم بڕیارێکی شەرعی یاسایی گەلی کوردستان بوو..

ڕێفراندۆم بڕیارێکی شەرعی یاسایی گەلی کوردستان بوو..
100 ساڵە خەڵکی کوردستان وەک گەلێکی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوین بێ کیان لە دونیا، بە مەبەستی دەست هەڵگرتن و وازهێنان لە شوناسی نەتەوەیی لە لایەن دەسەڵاتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق جینوساید دەکرێت، تاڵان دەکرێت و وێران دەبێت، بناغەکانی دەکرێتە ئامانج بۆ لاوازکردن، هەرجارەو بەجۆرێ، لە ژێر ناونیشان و پەردوویەک جینۆساید، ڕاگواستن و تەعریب، قوت بڕین و بیانووگرتن، هەڕەشەو گەمارۆدان و دەیان مەترسی تر لە سەر گەلی ئێمە بەردەوامە.
هۆکاری سەرەکی بە پێوە وەستان و مانەوەی شوناس و کوولتوری گەلەکەمان لە دوای ئەو هەموو داگیرکاری و هەڕەشەو ئەنفال و سەدان نەهامەتی تر ماڵی بارزانە، گرینگی و پتەویی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و بەهێزی پارتی، وە پەیوەندیە نەتەوایەتیەکانی بووە کەوا زۆر کات قەیران و کارەسات و تەنانەت براکۆژیەکانیشی لە نێو خۆیدا نۆقم کردووەو خەونی دەوڵەتێکی سەربەخۆ هەزاران جار گڕی بەردایتە نەیاران و دووژمان.
بێگۆمان ئامانجی سەرەکی هەر گەلێکی ژێردەست ڕێفراندۆم و دیاریکردنی مافی چارەی خۆنووسین و ڕزگاریە لە بندەستی و رەت کردنەوەی بنەما و هۆکارەکانی زەوتکردنی ئیرادەی نەتەوەکەیەتی، پارتی بۆ ئەو پرسە چەندین جار بەرژەوەندی حیزبەکەی خستۆتە مەترسی.
بە درێژەی مێژوو، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک گەورەترین حیزبی ڕزگاریخوازی کورد لە چواربەشەکەی کوردستان، بۆ دەستگەیشتن بە دەوڵەتی کوردی و ژیانی ئازاد و پێکهاتەی دەولەت تێکۆشاوە و قوربانی گەورەی لەم پێناوە داوە، وە لەم پێناوەدا هەزاران قۆربانی و بەهەزاران ڕۆڵەی شەهید کراوە، بەداخەوە لەبەر هەبوونی تاقم و گروپی نێوەخۆیی خیانەتکارو دژەخۆیی تا ئێستا نەیتوانیوە لە ژێر چەپۆکی شوفێنیزمی داگیرکەر ڕزگاری ببێت و ئامانجە باڵاکانی گەل وەدی بێنێت.
ئەگەرچی هەلوومەرجی ئەو دەیەی ڕابردوو جیاوازبوو، لە دوای خەباتێکی درێژخایەن و بەهۆی ڕووداوەکانی رۆژئاوا و ئەم دواییانەی ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئیفلاسبوونی عێراق لە ڕووی ئەمنی، سیاسی، ئیداری و ئابووری، هەروەها زۆربوونی ڕاگەیاندن و بەرزبوونەوەی ئاستی زانیاری کۆمەڵگا، وە هەبوونی سەرۆکێکی پێشمەرگەو خۆنەویست کە فەرماندەیی هێزێکی گەورەی پێشمەرگەی دەکردوو دەستکەوت و نەبەردییەکانی جیهانی سەرسامکرد... هەستی نەتەوایەتی گەلی کوردستانی بەتەواوی جوڵاندوو سەرۆک بارزانی ڕابەرایەتی کردن بۆ پرسێکی چارەنووسساز.. کە ڕێفراندۆم بوو، تیاشیدا سەرکەوت کە ئێستا بۆ میللەت تاکە شانازی مەزنە کە وەدەست هاتووە.
جیهانیش ئەو ڕاستیە دەزانێت کە ڕاپرسیەکەی 25 مانگی سپتامبەر ی ساڵی 2017 گەلی کوردستان شەرعی بووەو کارتێکی سازو ئامادەکراوە بۆ هەرکاتێ کە ڕابکێشرێت، هەروەها ئەگەری دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی زوو یان درەنگ هەر مومکینە،
پێم وایە لە ڕوانگەی پارتیمانەوە دەوڵەت- گەل بە دروستکردنی میللەتێکی یەکدەست و کۆدەنگ..، دووژمنی هەموو ئەو ڕەنگ و جیاوازیانەیە کە لە نێو خۆیی بەشێوەی تاک و تەراو تاقم بوونیان هەیە بۆ لەمپەردانان لە بەردەم سەرخستنی گەل بەسەر گەلەکۆمەو تەنگژەکان و گەیشتن بەئازادی و سەربەخۆیی.
وایدەبینم سیستەمی سەربەخۆو دیمۆکراسی بە هۆی یەکانگیر بوونی لەگەڵ زاتی پڕ لە رەنگاوڕەنگی نیشتیمانپەروەری و ناسیۆنالیستی ڕەسەن باشترین ئاڵترناتیڤ بێ بۆ مودێلی دەوڵەت، PDK تەواوی هەوڵی خۆیدا بۆ گەیشتن بە ئامانج، بەداخەوە خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 خەونە مەزنەکەی گەلی کوردستانی بێدار کرد و لێکەوتەکانی 16ی ئۆکتۆبەر بە بەرچاوی جیهان ماناکانی مافی چارەی خۆنووسین ، دیموکراسی ، مافی مرۆڤ و گەلان و شارومەندی بەرهەمی جاڕنامەی نێونەتەوەیی خستە بەردەم پرسیارێکی گەورە کە وەڵامەکەی موکوڕبوونی میللەتەکمانە تەنهاو تەنها بۆ گەیشتن بە ئیرادەیەکی ئازادو سەربەخۆ .
وە ئەگەری دیاری کردنی مافی چارەی خۆ نووسین کە دەنگی زۆرینەی هێناوە.. پیشانی دونیاماندا کە ئێمەی گەلی کوردستان تینوی دەوڵەتێکی نەتەوەیی یەکدەست و سەربەخۆین، وە ئەمە بە واتای پابەندی بە جاڕنامەو دەستوری نێونەتەوەییە، کە بەداخەوە بۆ ئێمە وەک موفاجەئە کرا بە بانێکو دوو هەوا.
بە نەتەوە بوون و مافی سەربەخۆیی لەسەر بنەماکانی زمان ،مێژوو، رەگەز، کولتور ، نەریت و جوگرافیا و مەنافیعی هاوبەش، لەبەرچاوگرتنی یەکێ لە سەرەکی ترین بنەمایە و وا بوونی هەیە کە وەک ماف دابین کراوە بۆ هەموو گەلان کە ئێمەش بە موستعقی خۆمانی دەزانین .


Top