(سیاسەتی دەرەوە تورکیا بەرامبەر بە گەلی کورد و كوردستان)

(سیاسەتی دەرەوە تورکیا بەرامبەر بە گەلی کورد و كوردستان)

"نیکۆلاس سبیکمان" پێ وایە فاکتەری جوگرافی کاریگەری لەسەر هێز و کێشە و گرفتەکانی دەولەت هەیە ، تورکیا بە هۆی فاکتەری جوگرافیا و هێزی ئابوری ، سیاسەتی خۆی بەرابەر بە هەرێم بە جۆرێک بە کار هێنا ، کێشەکانی لەگەل هەرێم بردە قۆناغێکی پشت بەیەکتر بەستن ، هەرچەندە توركیا دۆستی بەرژەوەندییەكانی خۆیەتی و بەپێچەوانەوە لەگەل ئەوە دانی یە کورد ببێتە كیانێكی سەربەخۆ، ریالیزمەکان پێیان وایە جەنگ حالەتێکی سرووشتی یە ، بۆیە هەلبژاردەی جەنگیش لای تورکیا بە ئاسای دەبینرێت وە هەڵوێستەكانی توركیا لەسەر ریفراندۆم و هێرش و پەلامارەكانی بۆسەر رۆژئاڤای کوردستان راستی ئەم بۆچونە دەسەلمێنن ، دوای ئەوەی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٦دا یاسای وەبەرهێنانی دەرکرد تورکیا لە ساڵی ٢٠٠٧ وە پەیوەندیەکانی خۆی پەرەپێدا ، هەرێمیش سەرچاوەیەکیش بوو بۆ دابینکردنی نەوت و گازی سروشتی ، "جۆرج کینان" باەوڕی بە سیاسەتی دەورەدان هەبوو ، پێ ی وایە سیاسەتی دەورەدان فاکتەرێکی گرنگی تیۆری ڕیالیزمەز
بەم شێوەیە کوردستانی بەکاردەهێنا بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندیەکانی خۆی ، لە روی ئابوریەوە دوای باشكردنى پەیوەندیيەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بەدەستی هێنا؛ کۆمپانیا تورکییەکان پانتاییەکی فراوانی هەرێمی کوردستانیان داگیرکرد ، ئەو کۆمپانیایانە لە بوارەکانی دارایی و بانک، کەرتی بیناسازی، ژێرخانی ئابوری ، کەرتی نەوت و گازی سروشتی، کەرتی پەروەردە ، خوێندنی باڵا، کەرتی تەندروستیدا کاریان دەکرد تا ئێستا تورکیا ڕەزامەندبوو هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وڵاتەکەیەوە بە بۆڕی نەوت بگوازێتەوە بۆ بەندەری جیهان و لە وێشەوە بۆ وڵاتانی تری جیهان ، لە دوای ڕیفراندۆم هەموو پەیوەندیە دیپلۆماتی و سیاسی و ئابورییەکان هەرێم تێکچوو، ئیدی تورکیا بەرامبەر بە هەرێم گەڕایەوە بۆ سەر هێڵی سور ، مەبەستێکی ستراتیژی نەبوو تا ئەو ئاستە بایەخ بە هەرێم بدات، بەڵکو تورکیا پێویستی بەو دۆخە هەبوو تا لە بواری سیاسی و لە بواری ئابوریەوە جێگای خۆی بگرێت سەرەنجام تورکیا، نیەتی ئابوری و سیاسی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان جیاواز دەرخست، لەسەر ئاستی ئابوری و بەرژەوەندیە ئابورییەکانی وەک دۆستێکی نەرم و ستراتیژی خۆی دەنواند، بەڵام لەسەر ئاستی سیاسی دوژمنێکی سەرسەخت بوو.
‎لە ئەنجامدا بۆمان دەرکەوت لە سەردەمی دامەزراندنی دەولەتی تورکیا تا ئێستای پارتی "داد و گەشە پێدان "، سیاستی دەرەوە تورکیا بەرامبەر بە گەلی کورد زیاتر دوژمن کارانەیە ، هەرچەندە بەرامبەر بەهرێمی کوردستان لە ئێستا نەرمی دەنوینێت ئەوەش لەبەر بەرژەوەندی ئابوریەکەیەتی ، جیاوازی هەریمی کوردستان و رۆژ ئاوا لەوە دایە ، هەرێمی کوردستان چوار چێوەیەکی یاسای هەیە لە دەستوری عێراق ، وە خۆبەڕیوەبەریەکی دامەزروەی هەیە ، بەلام کوردانی رۆژ ئاوا هیچ چوارچێوەیەکی یاسی نێوەخۆی نی یە لە دەستوری سوریادا ، تورکیا دۆستێکی ئابووریە ، دوژمنێکی سەر سەختی سیاسی و نەتەوەی گەلی کوردە ، لە هەموو شووێنێک ، دروشمەکانی تورک یەک ئالا و یەک خاک و یەک نەتەوە یە ، بۆیە لە سیاسیتی خۆیدا وای وینا کردوە وەک ریالیستەکان دەلێن ناتوانێ نیەتی ئەوانی تر بخوێنێتەوە هەمیشە بە مەترسیان دەزانێ بەرامبەر بەخۆی ، هێزی سەربازی بەکار دێنێ بەرامبەر بە رۆژ ئاو بێ گوێدانە یاسای نێو دەولەتی سەروەری ولاتێکی تر ئەبەزیێنێ ، هەرچەندە جەنگ لای ریالیستەکان واریدە ، پێان وایە بەرژەوەندی ولاتان لە بەریەک کەوتندایە ، تورکیا نیەتی ئابوری و سیاسی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان جیاواز دەرخست، لەسەر ئاستی ئابوری و بەرژەوەندیە ئابورییەکانی وەک دۆستێکی نەرم و ستراتیژی خۆی دەنواند، بەڵام لەسەر ئاستی سیاسی دوژمنێکی سەرسەخت بوو.
بة روار زرار شەریف
Top