دوای سەرکەوتنەکان شەریکە بەش زۆر دەبن

دوای سەرکەوتنەکان شەریکە بەش زۆر دەبن

بەڵێ ڕاستت فەرموو جەنابی سەرۆک وەزیران سروشتی سیاسی کەم مەوداکانی ئەم ھەرێمە وایە، ھەرگیز خۆیان ناخەنە دۆخی بەرپرسیارێتیەوە، شان نادەنەبەر باری گران و ھەمیشە لەکاتی درووست بوونی قەیرانێک یان دۆخێکی نەخوازراو ھێندەی تر ئەرکەکە قورس دەکەن. ئەویش بەبەخشینەوەی تۆمەتی بێ بنەما و ھەوڵدان بۆ بە لاڕێدابردنی دۆخەکەو چەواشەکردنی جەماوەر جولاندنی ھەستی خەڵک.
لە رووی سایکۆلۆژیشەوە ئەوانەی ھەست بە کەمی دەکەن دەیانەوێ لە رێی درۆکردنەوە خۆیان بەرنە ئاستی گەورەکان و قەرەبووی بکەنەوە.

دووڕو بەو کەس و گروپ و کارەکتەرانە دەوترێت کە لە یەک کاتدا خاوەنی دوو جۆر کەسایەتی و دوو تێڕوانینی پێچەوانەو دژ بە یەکن، لەشکسدا دووروو نزیک بێ ئاگای خۆیان نیشان دەدەن و دەکەونە سەرکۆنەکردنی ھاوبەشەکەیان و لەدەسکەوتدا ھاوبەشی سەرەکین، ئەگەر ڕێگەیان پێ بدرێ ئەوا تەواوی دەسکەوت و سەرکەونتە کە دەکەن بەموڵکی خۆیان، ئەوکەسانە ھەمو وتەکانیان کردارەکانیان دوو ڕووی ھەیە لە یەک کاتدا دوو جۆر بیر دەکەنەوە، ئەوەی دەیکەن ئەوە نییە کە بڕوایان پێی ھەیە، ئەوەی دەیڵێن ئەوە نییە کە مەبەستیانە.

لەلایەکی دیکەوە ھەرکات کوردسان و حکومەتەکەی سەرکەوتنێک یان دەسکەوتێک بەدەست دەھێنێت، ئیتر پاڵەوان وشەریکە بەشی زۆر دەبێت، پیاوانی پشت شاشە لاکێشەییەکان دەکەونە کارو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕدەبن لەو کەسە درۆزننانەی مەبەست و نیازی درۆکردنیان ھەیە، کەچەند جارێکیش بۆی چووبێتە سەر و ئامرازی گەیاندنی درۆکانیشی بۆ مەیسەر بوون وشاردنەوەی کارە چەوتەکانی خۆیەتی، وەکو کۆڕ و کۆبوونەوە و دەزگای جۆراوجۆر کە لە ھەموویشیان کاریگەرتر میدیایە، ئەوسا درۆزن نەک ھەر درۆکانی دووبارە دەکاتەوە، بەڵکو بۆی دەبێتە (پیشە) و شارەزایی لە ھونەرەکانی و چۆنێتی رازاندنەوەی بە کارتێکەرە کۆمەڵایەتییەکان پەیدا دەکات.
ڕێوی ئاسا لەبۆسەدان بۆ گورز وەشاندن لەھەرێمی کوردستان ودەسکەوتەکەنانی، کەبەخەبات و ماندووبونی چەندین ساڵەی خەڵکی کوردستان و خۆێنی شەھیدان بەدی ھاتوو بێ گوێدانە ھیچ بەھایەکی نەتەوەیی ومەترسییەکانی دەیان کێشەو گرفت تووشی ئەم ھەرێمەو خەڵکەکەی دەکەن.

ئێستا وردە وردە حەقیقەتی ئەم جۆرە سیاسیانە وەدەردەکەوێت و ماسکی سەر ڕووخساریان لێ دەکرێتەوە، لەناو خەڵکدا بە کەسایەتی ساختە چی و دەست بڕ و درۆزن وەسفیان دەکرێت، ئەوانە ئەوەن کە بەدوای بەرژەوەندی خۆیانەوەن نەک بەرژەوەندی گشتی و چاکەی گشتی و مافی گشتی.
Top