ھێرشەکانی ئەردۆگان بۆ سەر باشوری کوردستان و خۆرئاوابوونی دەسەڵاتی پارتی داد و گەشەپێدان AKP

ھێرشەکانی ئەردۆگان بۆ سەر باشوری کوردستان و خۆرئاوابوونی دەسەڵاتی پارتی داد و گەشەپێدان AKP

لە پەیوەندی نێودەولەتی بۆ ھەر ڕوداوێک ، لە ژێر ڕۆشنایی تیۆریە سیاسیەکان ، خوێندنەوە بۆ کەیسەکان دەکەین ، بۆ خوێندنەوە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا بەرامبەر بە کورد ، بە تیوۆری ڕیالیزم خووینەوەی بۆ دەکەین ،"ڕیمۆن ئارۆن'' پێ ی وایە سیاسەتی نێودەولەتی لە سەر ھاوسەنگی ھێز و ھەژموون بونیات دەنرێت، بۆیە تورکیا تا بتوانێ ھەژمونی خۆی لە عێراق زیاد بکات ئەم سیاسەتەی "ڕیمۆن ئارۆن'' پەیڕە و دەکات، بێ سەرو بەری سیستەمی جیھانی و بێدەنگی وەلاتانی جیھان وای کردوە ئەردۆگان ئەم ھەلە بۆخۆی بقۆزێتەوە بۆ گەرانەوی ئیمپراتۆری عوسمانی، بەھیچ شێوەیەک باشوری کوردستان پارچەیەک نەبوە لە خاکی تورکیا تاکو میساقی میللی نوێ بکرێتەوە، پەیمانی میساقی میللی و رەوشی دەوڵەتی تورک ناسیۆنالیستەکانی تورکیا پەیمانی میساقی میللی وەک یەکێک لە شکستە گەورەکانی مێژووی دەسەڵاتداری تورکی تەماشا دەکەن. لە دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی جیھانی یەکەم، پەیمانی ئاگربەستی مۆندرۆس لەلایەن ھێزەکانی ھاوپەیمان (ئیتالیا، فەرانسە و بریتانیا) و دەوڵەتی عوسمانی واژۆ کرا، ھاوپەیمانی نێوان ئاکەپە و مەھەپە، لەسەر کۆمەڵێک مژاری ستراتێژیک گەیشتوونەتە ئەو ھاوپەمانییە، گەرانەوی خەونی بەرفراوانبوونی خاکی تورکیە و گەڕانەوەی حەڵەب، رەقە، موسڵ و کەرکووک بۆ ژێر دەسەڵاتی تورک دەبینێت. بەڵام ھاوپەیمانی AKP-MHP لەژێر مەترسی لەناوچوونە ئەمەش لەدوای ئەوەوە دێت کە ھاوپەیمانی تاکتیکی ھەدەپە و جەھەپە لە گەورەشاری ئیستامبووڵ، و ئەنکەرە مەترسی لەسەر داھاتووی ھاوپەیمانی و دەسەڵاتی سیاسی مەھەپە و ئاکەپە درەست کرد . مێژووی تورکیا دەرخەری ئەو راستییە کە ئیستامبوول لەدەست کام حیزبی سیاسی بێت ئەو حیزبە فەرمان رەوای ئەو وەلاتە دەکات ، ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئیستامبووڵ وەک سەرەتای خۆرئاوابوونی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەھەپە پێشاندەدات.
ھەرێمی کوردستان
"ھانز مۆرجنتاو" پێ ی وایە سیاسەتی نێو دەلەتی بریتی یە لە ململانێ لە پێناو ھێز و دەستەلات ،بۆیە کوردەکان ئەم بیرۆکەی "ھانز مۆرجنتاو"یان بەکار ھێنا ، مافی خۆیان لە دەستوری عێراق جێگیر کرد ، لە ماددەی یەکەمی دەستوریان باسی شێوازی حوکمڕانیان دەکرێت ، بە پێ ی دەستوری عێراقی سالی (٢٠٠٥) لە مادەی یەکەم دەلێت "کۆماری عێراق دەولەتێکی فیدڕالی یەکگرتووی سەربەخۆی خاوەن سەروەری یە ، ڕژێمی حوکمرانی تێیدا کۆماری نوێنەرایەتی (پەڕلەمانی )دیموکراسی یە ، ئەم دەستورەش یەک پارچەی عێراق دەپارێزێت" کەواتە عێراق دەولەتێکی فیدڕالیە ، دێموکراسی و نوێنەرایەتی یە ، لە ڕووی حوکمڕانی کۆماری و پەڕلەمانی یە ، بە پێ ی دەستوری عێراق دان بە ھەرێمی کوردسستان دانراوە ، لە چوار چێوە (یاسادانان ، جێ بەچی کردن ، دادوەری ) ، لە ماددەی (١١٧) دەستوری عێراقی (٢٠٠٥) "نیکۆلاس سبیکمان" پێ وایە فاکتەری جوگرافی کاریگەری لەسەر ھێز و کێشە و گرفتەکانی دەولەت ھەیە، تورکیا بە ھۆی فاکتەری جوگرافیا و ھێزی ئابوری ، سیاسەتی خۆی بەرابەر بە ھەرێم بە جۆرێک بە کار ھێنا ، کێشەکانی لەگەل ھەرێم بردە قۆناغێکی پشت بەیەکتر بەستن ، ھەرچەندە تورکیا دۆستی بەرژەوەندییەکانی خۆیەتی و بەپێچەوانەوە لەگەل ئەوە دانی یە کورد ببێتە کیانێکی سەربەخۆ، ریالیزمەکان پێان وایە جەنگ حالەتێکی سرووشتی یە ، بۆیە ھەلبژاردەی جەنگیش لای تورکیا بە ئاسای دەبینرێت وە ھەڵوێستەکانی تورکیا لەسەر ریفراندۆم و ھێرش و پەلامارەکانی بۆسەر عەفرین راستی ئەم بۆچونە دەسەلمێنن،
ە ئەنجامدا ھەرێمی کوردستان پالپشتێکی یاسای ھەیە ، لە ناوەخۆ وە لەسەر ئاستی عێراقیش ، بۆیە ھەرێم دەتوانێ خاوەنی ھێزی سەربازی و ئابوری و سیاسی بێ ، ھەرێم دەتوانێ پەیوەندی لەگەل ولاتان ببەستێ ، ھەرێم پەیوەندیەکی باشی ھەیە لەگەل ولاتان بە تایبەت ئەمریکا و وەلاتانی رۆژئاوا تەنانەت تورکیاش لە ڕووی ئابوریە وە، پرۆژەی میساقی میللی لەم قۆناخەدا گەورەترین گورز لە پێگەی ئامریکا لە سوریە و رۆژھەڵاتی ناوەراست دەدات، دروشمەکانی تورک یەک ئالا و یەک خاک و یەک نەتەوە یە ، بۆیە لە سیاسیتی خۆیدا وای وینا کردوە وەک ریالیستەکان دەلێن ناتوانێ نیەتی ئەوانی تر بخوێنێتەوە ھەمیشە بە مەترسیان دەزانێ بەرامبەر بەخۆی ، ھێزی سەربازی بەکار دێنێ بەرامبەر بە رۆژ ئاو بێ گوێدانە یاسای نێو دەولەتی سەروەری ولاتێکی تر ئەبەزیێنێ ، ھەرچەندە جەنگ لای ریالیستەکان واریدە ، پێان وایە بەرژەوەندی ولاتان لە بەریەک کەوتندایە ، تورکیا نیەتی ئابوری و سیاسی خۆی بۆ ھەرێمی کوردستان جیاواز دەرخست، لەسەر ئاستی ئابوری و بەرژەوەندیە ئابورییەکانی وەک دۆستێکی نەرم و ستراتیژی خۆی دەنواند، بەڵام لەسەر ئاستی سیاسی دوژمنێکی سەرسەخت بوو.







Top