قەوارەی ھەرێمی کوردستان بناغەکەی خۆێنی شەھیدانە

قەوارەی ھەرێمی کوردستان بناغەکەی خۆێنی شەھیدانە

قەوارەی ھەرێمی کوردستان موڵکی ھیچ حزب و لایەنێک و تاکە شەخسێک نییە، تا بڕیاری لەسەر بدات، بە ئارەزووی خۆی بۆ دووژمنانی گەلەکەمان بەکاری بێنێت، ئەم قەوارەیە بەرھەمی خۆێنی شەھیدان و خەباتی نەبڕاوەی گەلەکەمانە، تائەم گەلەش مابێ ھەوڵی پێشخستنی ئەم قەوارەیە دەدرێت نەک لەناوچوونی، لە بەرامبەریشدا خەونی دووژمنان و نۆکەران لەگۆڕ دەنرێ.

لەکاتێکدا ھەرێمی کوردستان لە دۆخێکی ناھەموار دایەو بۆ دەربازبوون لەدۆخەکە ھەموو ھەوڵەکانی چڕکردوەتەوە، کەخۆی لەچەندین کێشەو قەیرانی جیاوازدا دەبینێتەوە، ھەندێک خەڵکی ھەلپەرست ھەوڵ بۆشکاندن و سڕینەوەی قەوارەی ھەرێمی کوردستان دەدەن، زوڕنا بۆ نەیارانی کورد وھەرێمی کوردستان دەژەنن، بێ ئاگا لەوەی کە مێژوو ئەو ھەوڵانەی تۆمارکردووە کە بۆسڕینەوەی قەوارەی ھەرێمی کوردستان شکستی خواردووە، نموونەیکی زیندوو تازە شکاندنی لوتی دووژمنانی کورد و کوردستان بوو لەپردێ وسحێلا، کەئەوکات ویستیان ھەرێمێ کوردستان لەناوببەن،بەخۆڕاگری ھێزی پێشمەرگەو سیاسەتی سەرکردایەتی کورد وەک ھەمیشە شکست بەپلانێکی گەورەھێنرا .
دیارە ئێستاش بەکەڵک وەرگردن لەفراوان بونی ڤایرۆسی کرۆناو کەم بونەوەی داھاتی ھەرێمی کوردستان سەرقاڵی حکومەت بۆڕێگری کردن لەم ڤایرۆسەو بڕینی موچەی ھەرێمی کوردستان لەبەغداد ودابەزینی نرخی نەوت بەڕێژەیەکی یەکجارزۆر، بارگرانیەکی یەکجار گەورە لەسەرحکومەت ھەرێمی کوردستان درووست بوە شەڕی پارتی کرێکارانی کوردستان و دەوڵەتی تورکیا لەسەرخاکی ھەرێمی کوردستان ھێندەی تر دووخی ھەرێمی کوردستانی ناجێگیرکردوە، ھەر بۆیە لەم کاتە ھەستیاروو نالەبارەدا خەڵکانێکی دژبەئازادی و دژبەخاکونیشتمان دەست لەناو دەستی نەیارانی کورد بانگەشەی سڕینەوەی قەوارەی ھەرێمی کوردستان دەکەن، کە بە ڕووبارێک خۆێن بەدی ھاتووەوە، کە بەری ڕەنجی سەدان ساڵی خەباتی ڕۆڵەکانی گەلی کوردە، ئەەوان بێشەرمانەو بەدەنگی بڵند بانگەشەی سڕینەوەی بۆ دەکەن.

گەلی کورد و ھەرێمی کوردستان سات و کاتی زۆر لەئێستا قوڕس تری تێپەڕاندووە، خاوەنی ئاڵاو خاک ونیشتمانی خۆیەتی، ئەویش بەپشت بەستن بەھێزی پێشمەرگەو کوردانی دڵسۆز خۆێنی شەھیدان پارێزراو دەبێت کە بۆ ئەم خاکە پیرۆزەیان ڕژاندووە، ھەرێمی کوردستان بەپارێزراوی و سەرکەوتوویی دەمێنێتەوە، نۆکەران و دوژمنانی خاک وگەلمان وەک ھەمیشە ڕووڕەشی بەرپێی کەسوکاری شەھیدان دەبن، بۆیە پێویستە ئەم جۆرە میکرۆبانە کە لە داری ئازادی کوردستان دەخۆن، قڕ بکرێن و لەلایەن گەلەوە سزا بدرێن، تاوەکو داری ئازادی کوردستان ھەر بە گەشاوەیی بمێنێتەوە.
Top