کاریگەری ماددە ھۆشبەرەکان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ھەرێمی کوردستان

کاریگەری ماددە ھۆشبەرەکان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ھەرێمی کوردستان
ماددەھۆشبەرکان وەک بەلایەکی کۆمەڵایەتی، دیاردەیەکی زەرەرمەند و ماڵ وێرانکەڕ و پەتایەکی گەورەی جیھانی ناسێنراوە، کۆمەلگەی مرۆڤایەتی ھەر لەسەرتاوە تاکو ئێستا دەستە و یەخەی گەلێک بەڵاو قەیرانی جۆراو جۆر بووە، کە ھندێکیان مان و بەردەوامبوونی مرۆڤی خستۆتە مەترسیەوە، وە بەشێکیان نەخشەی سیاسی و جوگرافیایی جیھانیان گۆریوە، ماددەھۆشبەرکان کێشەیەکە لە ھەموو جیھاندا ریشەیەکی مێژووییان ھەیە، وە ھەرەشەیە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی، چەکی کۆمەلکوژی بێدەنگ ماددەھۆشبەرکان کە ھەرێمی کوردستان بێ بەش نیە لەم چەکە کۆمەلکوژە، شەری ئەمرۆی رێخراوە نێودەولەتییەکان و وڵاتان ھەر لەگەل تێرۆر نیە، بەلکو ھاوکات شەرێکی تریش ھەیە کە بەرنگار بوونەوەی خراپ بەکار ھێنانی ماددەھۆشبەرکانە، بازرگانی پێکردنی ئەم مادانە ئەمرۆکە بابەتێکی رامیاری و ئابوور ییە، ھەروەھا پەیوەندی بە ئاسایشی نەتەوەییەوە ھەیە، لە کوردستانی ئەمرۆشماندا، خووگرتن بە ماددەھۆشبەرکان وەکو کێشەیەکی کۆمەلایەتی جیدی و نوێ دەرکەوتووە، ئەم کێشە کۆمەلایەتیە کاری کردۆتە سەر ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانمان کە ژمارەیان رۆژ بە رۆژ لە زیاد بوونە، وە لە ئەنجامی کارلێکردنی لەگەل کێشە کۆمەلایەتیەکانی تر وەک تەلاق، خۆکوژی، ھەلاتن لە مالەوە و لادانی سێکسی...... ماددەھۆشبەرکان ئێستا بە یەکێک لە چوار تەنگژە و پرسە جیھانیەکان دەژمێردرێت، تەنگژەی لەناو چونی ژینگە، تەنگژەی ھەرەشە ئەتۆمی، تەنگژەی ھەژاری، تەنگژەی ماددەھۆشبەرکان، سییەمین بازرگانیە لە دوای چەک و نەوتەوە دێت، بێگومان چەمکێکی زۆر ھەیە کە پەیوەندی دارە بە ماددەھۆشبەرکان، ئێمە ڤۆکس دەخینە سەر خالە گرینگەکان وەک ئاسایشی نەتەوەیی،کاریگەریەکانی لە سەر ئاسایشی نەتەوەی جۆرا و جۆرن ، یەکێک لە مەترسیە ھەرە گەورەکان ماددە ھۆشبەرەکانە ، ھەرچەندە لە ھەرێمی کوردستان لە دوای ڕوخانی ڕژیمی "بەعس" ، بەکار ھێنان و بازرگانی کردن بە ماددە ھۆشبەرەکان ڕووی لە زیاد بون کردوە ، ئەمەشە ھۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ نەمانی سەروەری و سنور بۆ دەولەتانی درواوسێ ، ھەریەک لە ئیران و تورکیا و سوریا مەترسییەکانی ماددە ھۆشبەرەکان بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانی، بەھای ئەوەی ھەیە حکومەتی ھەرێم، لە تەک کاراترکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکانی رووبەڕووبونەوەی مادەی ھۆشبەر لە ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، دامەزراوەی تایبەتمەند لە وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دابمەزرێت، کە کاری لەپێشینەیان سنوردارکردنی حاڵەتەکان و ھۆشیارکردنەوەی خەڵک بێت، بەتایبەت لەناو گەنجان و نەوجەوانان، ھاوکات دامەزراندنی چەند سەنتەرێک کە ئەرکیان چارەسەر و ڕاھێنانەوەی ئەو قوربانییانە بێت ئاڵودەی ماددەی ھۆشبەر بوون وەک پێداویستییەکی دیکەی ئەم قۆناغە خۆی دەناسێنێت، لە کاتی پەیوەندی کردن بە توشووبوانی مادە ھۆشبەر (F.R…. )یەکێکە لە قوربانیەکانی ماددەھۆشبەر کە ئێستا لە زیندانە "ئەو پێ ی وابوو خۆی ئەوانەی ئەم کارە دەکەن مەترسین لەسەر کۆمەلگا و لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی چونکە ناتوانن دەستبەرداری ببن و کەسانی تر لە ڕێگەی ئەوان توش دەبن" .لە ھەرێمی کوردستان شەش بەڕێوەبەرایەتی ھەیە لە ھەولێر سلێمانی و دھۆک، سەرجەم ئەو کەسانەی کە تیایندا بەندکراون بریتیین لە نزیکەی ٤ ھەزار و ٦٠٠ سزادراو بە پیاو، ژن و منداڵ نزیکە ی ١٥٠٠ بەندکراون ئە وانە ن کە توشبوانی مادە ی ھوشبە رن وو ھاوکات بەڕێوەبەری چاکسازی ژنان و منداڵان لە ھەولێرو ھۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی رێژەی ئەو کەسانەی بە تاوانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراون و جەخت لەوە دەکاتەوە لەماوەی یەک ساڵی رابردوو ژمارەی ئەو کەسانەی بە تاوانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراون روو لە ھەڵکشانە. و وڵاتانی دەوروبەریش ھۆکاری سەرکەین بۆ بلاو بونەوی ماددەھۆشبەرکان لە ھەرێمی کوردستان، لەبەرئەوەی ھەرێمی کوردستان نزیکەی ـ ٥۱۳ کم ـ سنووری ھاوبەشی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەیە و ئێرانیش دوای ئەفغانستان بە پایتەختی ماددە ھۆشبەرەکان ناسراوە، کاریگەری ڕاستەوخۆی نەرێنی لەسەر ھەرێمی کوردستان دەبێت، ئەمە لەکاتێکدا کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئێستادا ھەموو ھەولێک دەدات بۆ تێکدانی شیرازەی کۆمەلگەی کوردی ، ماددە ھۆشبەرەکانیش یەکێکە لە ڕێگە و ڕێکارەکان بۆ ئەوەی پلانەکەی جێبەجێ بکات، لەبەرئەوەی ئەمڕۆ لە ھەموو کاتێک زیاتر پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستان زیان بە ھەژموونی ئێران دەگەیەنێت، بۆیە بە دلنیایی ئێران لە ھەمبەر ئەو جێگرەوەی دەستەوەستان نابێت , یەکێکی تر لە دراوسێیەکانی ھەرێم وڵاتی تورکیایە کە لەدێر زەمانەوە یەکێک بووە لەو ڕژێمانەی ماددە ھۆشبەرەکانی بەکارھێناوە بۆ پەیداکردنی سەرمایە، پارە، ھەروەھا کردویەتی بە چەکێکی ژەھراوی بۆ نەیارانی، سوریا کە لە ئێستادا مەنزلی بەشێکی زۆری ڕێکخراوە توندڕە و تیرۆرستییەکانە، ئاسانکاری دەکات بۆ گواستنەوەی ئەو مادە ژەھراوییە بۆ ھەرێمی کوردستان، ھەموو ئەو ھۆکارانە وا دەکەن ئامارەکانی بەکارھێنان و بازرگانی کردن بە ماددە ھۆشبەرەکان لە ھەرێمی کوردستان ساڵ دوای سال ڕوو لە زیادبوون بکات، ئەمەش زەنگێکی مەترسی گەورەیە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ھەرێم، لەبەرئەوەی زیانێکی گەورەی ئابووری ھەیە ڕێژەیەکی زۆر لە سەرمایەی تاک دەچێتە دەرەوە بەبێ سوود، ھەروەھا دەبێتە ھۆی تێکدانی کۆمەڵگە و زیادبوونی ڕێژەی تاوان لە جۆری تاوانە گەورە و قێزەونەکان، بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە مەترسیدار و گوازراوەکان و بێ ئاگایی و دواکەوتنی کۆمەڵگە، بۆیە پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە جددی بیر لەو مەترسییە مەزنە بکاتەوە، کە ئامارەکان دەریدەخەن، ڕێژەکەی لە زیادبوونێکی خێرا و چاوەڕوانەکراوی مەترسیدارە، کردنەوەی ئەم بەرەی جەنگە بە ڕووی ھەرێم و پەرەسەندنی مامەڵەکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان، دەرکەوتنی خەت و خاڵ و سەرەتای کۆتاییەکی خراپە، پەیوەندیدارن بە ئاسەوارە خراپەکانی ماددەی ھۆشبەر لە پەیکەری ژیانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی گەلان، کاریگەری زیادبوونی بەکارھێنەرانی ئەم ماددانە لەناو نەتەوەی کورد زیاترە، بەتایبەت کە خاوەنی کێشەیەکی گەورەی سیاسین لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و دەکرێت دەوڵەتە سەردەستەکان بە سیستەماتیک بیانەوێت لەڕێی بڵاوکردنەوەی ماددەی ھۆشبەرەوە، توانستی مرۆیی پاسیڤ بکەن و، ئیرادەی نەتەوەیی و توانای بەرگری و ھۆشیاری نیشتمانی لەناو خەڵک و گەنجانی کورد کزتر بکەن، لەناو ئەم ھاوکێشەدا، کردنەوەی ئەم بەرەی جەنگە بە ڕووی ھەرێمی کوردستان و پەرەسەندنی مامەڵەکردن بە مادە ھۆشبەرەکان دەرکەوتنی خراپە لە دیاردەیەکی مەترسیدار کە پێویستی بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توندوتۆڵ ھەیە بۆ کۆنترۆڵکردن و سنوردارکردنی لە ئنجامدا بومان دەردەکەوێت مرۆڤ بەشێوەی جۆراوجۆر توشی ماددە ھوشبەرەکان دەبێت وەک خوپێوەگرتن ماددەھۆشبەرکان، دوای گەشەکردنی زانست بەچەندین شێوە ناسراون و پۆلین کراون، بەسەر چەند جۆرێک دابەش دەکرێن وەک مادە کپ کراوەکان و ھەلوەسێنەرەکان و وریاکەرەوەکان، ئینجا بەھۆی ناساندنو پولین کردنی لە رووی زانستی یەوە چەندین ھۆکار دەست نیشان کراون بۆ نمونە کەسایەتی، ڤشار، پروپاگەندە ی بازرگانی وە مۆدە، لەکاتی بە کارھێنانی ماددەھۆشبەرکان کۆمەلێک نیشانە لە مرۆڤ دەردەکەون، گورانی جەستە و دەرونی لە مرۆڤ رودەدەن، گونجاوترین چارەسەر بۆ بەکار ھێنانی ماددەھۆشبەرکان ناساندن و ھوشیارکردنە وەی تاکە لە مەتریسیە گەورەکانی ئەم مادەیە ، چونکە ھۆکارێکی سەرەکی تێکدانی شیرازی کۆمەلگایە ، یێکیک لەوانە حکومەت بە ئەرکی سەرکی خۆی ھەلبستێ بە چالاکردنی دامەزراوەکان، وە خێزانیش پلەیەکی سەرەکی بەرپرسیارەتی دەکەوێتە ئەستۆی لە روانگەی ئاینەکانیشەوە، بەکار ھێنانی ماددەھۆشبەرکان رەت دەکرێتەوە، ماددەھۆشبەرکان راستەوخۆ کار لەسەر ئاسایشی نەتەوی دەکات و یەکێکە لە مەترسیدارترین ئەو بابەتانەی لەسەر ئاستی جیھان گرنگی پێ دەدرێت، چەمکو پێناسەی ئاسایشی نەتەوی لەسەر چەندین بنەما دانراون وەک بنەمای سروشتی دەولەت و جیۆستراتیژی دەولەت، ئاسایشی نەتەوی گرێدراوی چەند رەھندێکە وەک سەربازی ئابوری سیاسی و کۆمەلایەتی یە ، ئامانجی سەرکی ئاسایشی نەتەوی بریتیە لە بەرقرارکردنی ئاسایشی تاک و کۆمەلگا لە ھێرشە دەرکیەکان و ناوخۆیەکان ، بۆمان دەردەکەوێت بەپێی ئەو سەرچاوانەی پشتمان پێوە بەستۆیە، بەکار ھێنانی ماددەھۆشبەرکان لە ھەرێمی کوردستان، ساڵ دوای ساڵ لە ھەلکشاندایە ھۆکارەکانی ھەلکشانی بەکارھێنانی ماددەھۆشبەرکان لە بۆ چەند ھۆکارێک دەگەرێتەوە، وەک کۆنترۆل نەکردنی سنورەکان، ھەبونی دراوسێی کە رێژەیەکی زۆری ماددەھۆشبەرکان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوی ھاوردە دەکەن، ئەم ھەلکشانەی بەکارھێنانی ماددەھۆشبەرکان مەترسی لەسەر ئاسایشی تاک و کۆمەلگە دروست دەکات، بۆ بەرنگار بونەوەی ماددەھۆشبەرکان، پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان پرۆژە یاسای بەرنگار بوونەوەی ماددەھۆشبەرکان خستوتە بەرنامەی ئەم خولە، کەواتە ئێمە لە کۆتایدا وەلامی پرسیاری خۆمان وەرگرتەوە کە کاریگەری گەورەی ماددەھۆشبەرکان لە ھەرێمی کوردستان بە ئەرێنی دەبینین، چونکە بەپێی ئامارەکان رووی لە ھەلکشانە لە سالی ٢٠١٧ (٤٣٦) کەس بە تومەتی بازرگانی کردن بە ماددەھۆشبەرکان دەزگیر کراون لە سالی ٢٠١٨ رێژەی بەکارھێنانی و بازرگانی پێ کردنی ماددەھۆشبەرکان لە (٤٣٦) بەرز بۆتەوە بۆ (٩٤١)کەس ئەمەش رێژەی بە دوو ئەوندە مەزندە دەکرێت،لە ٢٠١٩ رێژەی بۆ زیاتر لە سەروی (١٠٠٠)کەس بەرزبوەوە، ئەم داتایانە پێمان دەلێن کاریگەری ماددەھۆشبەرکان مەترسیەکی بێ وێنەی ھەیە لە سەر تاک و کۆمەلگای ھەرێمی کوردستان، ئەم ئامارانە تەنیا ئەوەمان پێنالێن کە رێژەکە زۆرە یان کەم خەریکە لە حالەت دەر دەچێت و دەبێتە دیاردە، پێویستە ھەرێمی کوردستان بۆ کۆنترۆل کردنی ئاسایشی کۆمەلگا بەشێوەی جۆراوجۆر کار لەسەر ئەم کەیسە بکات ، تاکو بتوانێ رێگری لە ھەلکشانی بەکارھێنانی و بازرگانی کردنی ماددەھۆشبەرکان بکات، چونکە بە گەوتەترین ھەرەشە و مەترسی دادەنرێت لەسەر ئاسایشی نەتەوی لە ھەرێمی کوردستان.
Top