پوتین دەیەوێ لۆکاشینکۆی بێلارووس بەدەردی یانیکۆفیجی ئوکراینا نەچێ

پوتین دەیەوێ  لۆکاشینکۆی بێلارووس  بەدەردی یانیکۆفیجی ئوکراینا نەچێ

بێلارووس یا رووسیای سپی (بێلا ، بێڵی .. بەزمانی رووسی بە ‌کوردییەکەی واتەرەنگی سپی ) یەکێکە لە ‌وڵاتە ھەرە لە ‌پێشەکانی وڵاتانی یەکێتی سۆڤیەتی جاران و لەرووی بایەخی ئابووری و سیاسییەوە ، بۆئەوسای مۆسکۆتا ساڵی ١٩٩١ لەدوای ئوکرایناو ئۆزبەکستان وکازاغستان دەھات و‌بەچوارەمین گەورە وڵاتی سۆڤیەتی جاران داندراوە .
بۆ ئێستای مۆسکۆی پوتین ، بێلارووسیا پێگەی ستراتیژی وسیاسیی وجیۆسیاسی لەجاران بەھێزترو ناسکترە،چونکە لەدوای لێک ھەڵوەشانەوەی سۆڤیەت ،بێلاروس دەبێتە دراوسێی رۆژئاوای مۆسکۆ و وڵاتی جیاکردنەوەی نێوان ئەوروپای ناتۆ و بازاری ھاوبەش ورووسیای کرملین .
بەواتایەکی دی بێلاروس ھەرھەمان پێگەی ستراتیژی ئوکراینای بۆکرملین ھەیە. ئۆکراینا لە باشوورەوە لە دەریای رەش و دوورگەی زێرینی کریماوە تا ناوەراستی رۆژئاوا، بێلاروس لە ناوەرەستی رۆژئاواوە تا وڵاتی لاتفیای شوورەوی جاران ڵە
باکور، تەواوی سنووری رۆژئاوای رووسیای ئێستا لە ئەوروپای ناتۆ دا ‌دەبرێت بۆ کرملین ، ئەووڵاتانە وبەتایبەتیش بێلاروس وەک پەرژین ودیواری ناوبڕوخاڵی دوورخستەوە وان ، لە نێوان ھاوپەیمانی ناتۆوئەوروپا،وکرملین ورووسیای ئێستاو ھاوپەیمانیەتی جارانی وارشۆی بەسەرچوودا .
ئەوەی ئێستا لە بێلاروسیا دەگوزەرێ ، لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەوەی ئەلێکسەندەر لۆکاشینکۆیە بە سەرۆکی وڵات .
لۆکاشینکۆ ، ئەوپیاوەی لەدوای لێک ھەڵوەشانەوەیەوەی یەکێتی شوورەوەیی ، سۆڤیەتی جاران لەساڵی ١٩٩١ وە تا ئەو وڵاتە کەوتە سەرراستەرێی حوکمڕانی ئەلێکسەندەر لۆکۆشینکۆی گۆرین ھەر لە ساڵی ١٩٩٤ وە سەرۆکایەتی وڵاتی گرتۆتە دەست تا ھەڵبژاردنی مانگی ئابی ئەم ساڵ ٢٠٢٠ ، شازدە ساڵە سەرۆکی ئەو وڵاتەیەو لە حوکمڕانی تاکڕەوی وڵاتدا سەرو ریشی سپی کردو وا پێدەچێ چیتر خەڵکی ئەو وڵاتە و پێوەرەکانی ئەوروپی بۆ حوکمرانی ئەو تەرزە وڵاتانەی یەکێتی سۆڤیەتی جاران قبوڵی ئەو جۆرە حوکمرانییەیان نەبێ .
ھەربۆیە ئەوروپا ئەلێکسەندەر لۆکۆشینکۆ بە ( پیرە دیکتاتۆرەکە ) ناوزەد دەکەن و لایەنگری خۆپێشاندەرانی تەواوی شارەکانی بێلاروسیان .
لەبەرامبەردا کرملینی پوتین دەرکیان بەوراستییە کردووە کە جەماوەرو خەڵکی بێلارووسیا لۆکۆشینکۆیان ناوێ و لە ھەڵبژاردندا دەنگی پێویستی سەرکەوتیان پێ نەداوە ،رکابەرەکانی سەرکەوتووی پرۆسەکە بوون ، بەڵام سیاسەتی فرتوفێل کردن لەسندوقی دەنگدان ودەسەڵاتی دیکتاتۆرانەی ئاگرو ئاسن ئەوانی رکابەرو ئۆپۆزیسیۆنی بەناچاری و بەسوپاوە بەرەو دەرەوەی وڵات وەدەر نا .
ئەی دەبێ پوتین ، ئاشقی چی منیسک و لۆکاشینکۆ بێت ..؟
سیستەمی سیاسی وحوکمڕانی بێلاروسیا و لۆکاشینکۆ ئەوە حاڵی بێ وھەڵبژاردنی بەھەمووسیستەم وپێوەرێکی ھەڵبژاردنی دیموکراتیانەی نێو دەوڵەتی قبوڵکراو نەبێ
ئەی دەبێ مەترسی پوتین و کرملین لەچی دابێ ، تا ئەو ئاستەی خودی پوتین لە ئامادەباشی دابێ بۆ ناردنی ھێزی کۆماندۆی تایبەتی بەمەبەستی رزگاری کردنی لۆکاشینکۆو لەدەست نەدانی بێلاروسیا .
واپێدەچێ خودی پوتین نەیەوێ ئەو ھەڵەیە دووبارەبکاتەوە ، لەوەی کەلە ئوکراینا لێی قەوما و نەویست ، یا نەیتوانی بەھانای فیکتۆر یانیکۆفیجی سەرۆکی ئوکراینای دۆست ولایەنگیرو دراوسێ مەزنە پلە نایابەکەیەوە بچێ .
ئاخرلەماوەی دەرۆژی مانگی بەھاری ساڵی ٢٠١٤ دایانیکۆفیج لەوساکە دەشت و دۆڵ ونشێوەی نێوان کییف وخارکەف ولۆگانسک ودانێسک و ماریپۆڵ وکریمدا سەر
لێشێوا وسەرگەردان بوو لەخۆدەربازکردنی لەدەست مانگرتوانی گۆڕەپانی مەیدان و خرێشیاتی کییف جێی پێ جێ نەبوو ، ئاسان بوو گەر کرملین بریاری بەرگری لەمانەوەی یانیکۆفیجی ھاورێی بکات .
بۆ نەیکرد ..؟ ئەی دواتر بۆ رۆژھەڵاتی دۆڵی دەمباس و کریم جولەی کرد..؟ ئەوانە ھەموو پرسیارن لەنێو دۆسییەکانی بەردەستی پوتینن و لەنێو دۆڵابەکانی کرملین دان .
لە ئێستادا وا دوو حەفتەیە دەنگی نارازی شەقام و کۆمەڵگای مەدەنی بەتووندی و شێلگێرانە وڵاتی تەنیووە .. دەبێ ئایندەی بێلاروسیاو ئەلێکسەندەر لۆکاشینکۆ ، بەچی بگات ..؟
لەکاتێکدا خودی پوتین ،کەیفێکی زۆریشی بەسەروسکوتی لۆکاشینکۆ دیکتاتۆرە سمێڵ رەشە قەترانییەکەی منیسک نایێ ولەبەرامبەردا، ئەویش زۆر کەیفی بە سەروسوکوتی پوتین نایێ .
ئەوی دیکتاتۆر ، ئەوی قەیسەر ئێستاکێ لەبەردەم ئەو یارییەدان :
ناتۆ وئەوروپا یاری دووەمیانە لە دوای ئوکراینا ، وا لە بێلاروسەوە ، لە منێسکەوە تۆپەکە ھەڵدەدەنە نێو گۆڕەپانی کرملین . ‌
واپێدەچێ یارییەکە ، لەسەردەمی فایرۆسی کوشندەی کرۆنا کۆڤید ١٩دا درێژەی دەبێ و بە دوو گێمیش تەواو نەبێ .

Top