ئەو مووشەکانەی ئاراستەی ھەولێرکران کەلەپووشن ، پشتی حوشترەکەی بەغدا دەشکێنن

ئەو مووشەکانەی ئاراستەی ھەولێرکران  کەلەپووشن ، پشتی حوشترەکەی  بەغدا  دەشکێنن

عەرەب خۆیان پەندێکیان ھەیەودەڵێن (ئەوکەلەپووشەی پشتی حوشترەکەی شکاند) ، پەندێکە حوشترەوانەکانی عێراق و دەرودراوسێی لەخەڵکی تر باشتر لە مانا و ئاماژە شاراوەکانی تێدەگەن .
لەو چەند شەوەی رابردوو ئەوچەند مووشەکەی ھێرشی ھێنایە سەر ھەولێرو فرۆکەخانەو ھێزی ھاوپەیمانانیان بەئامانج گرتبوو، با ھەرتەنیا پووش وپەڵاشی ئاقاری گوندی گەزنەی سوتاندبێ وئامانجی مەبەستداری نە پێکابێ، خۆئامانجی ماناداری خۆی پێکاوە کە مەبەست لێی گەیاندنی ئەو پەیامە بوو بەتایبەتی بە ھێزی ئەمریکا و ھاوپەیمانان بڵێ ، ھەروا بە جیھان بڵێ ھەولێروکوردستانیش شوێنی ئارامی ئێوە نییە .
ئەو پەیامە ناوەرۆک روون ورەوانە گەیشت ولەکاتێکدا بوو بۆھەولێر چاوەروان نکراو ونەکرا نەبوو، ھەروەک ئەوپەندە کوردییەشی ڵێ ھات :
( شەڕلە بادینان تۆزلەدەرکێ مە) .
ئاخر ..بەر لە شەوی ٣٠=٩-٢٠٢٠ شەوی ھێرشە مووشەکییە ترسنۆکەکەی سەر ھەولێر،چەند شەوورۆژێک بوو بەغدا لەژێر فشارو ھەژموونی ئەمریکییەکان و
داخستن وگواستنەوەی بالیلۆزخانەکەیان و دیداری بەرێز مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران لەگەڵ نوێنەری وڵاتانی بیانی لەبەغدا و نارەزایی پارت و لایەنە عێراقییەکان لە ھێرش و پەلاماریان بۆ سەرھێزو لایەنی بیانی و ھاوپەیمانان . بەغدا لەبارودۆخێکی سیاسی نائارام و نیگەرانی پڕ لەمەترسی و ترسانک دەژیا ، ھەولێرش شەوی پێش ھێرشەکە وەزیری بەرگری ئیتالیا مێوانی بوو. لۆرێنزۆ گۆیڕۆنی بە( بەرۆژ لە بەغدا بوون و بە بەشەویش لە ھەولێر بوون ) پەیامێکی ماناداری گەیاندە دۆست و نەیارانی ھەولێر.
بەر لەو شەوە و لەسەرەتای ساڵەوە ودوای شەوی ٣-١-٢٠٢٠ وشەوی کوشتنی قاسم سلێمانی وئەبومەھدی موھەندس و دواتر شەوی ھێرشی مووشەکی ئێران بۆسەرفرۆکەخانەی ھەولێرو دەوروبەری و شەوی پێکان و خستنەخوارەوەی فرۆکە ئوکراینەکە لە تاران ، ناوچەکە بەگشتی و بەغدا بەتایبەتی لەنێوھەڵایسان و چەکەرەکردنی گرفت لەدوای گرفت و ئاریشە و ھێرشی مووشەکی دادەژێت .
ھەولێریش لە دوای ئەم بەروارەی سەرەوە ، لەنێو سەردەمی پەتای کرۆناکۆڤید ١٩ وقەیرانی دارایی وتەندروستی وھاتن ونەھاتنی مووچە لەبەغداوە ، حەشد مووشەکی بۆ دەنێرێ .
ئەو ھێرشە مووشەکییەی ئەوجارەیان لەدەرەوەی سنوور نەبوو، لە نێو سنوور لە نێوان ھەولێرو نەینەوا ، لە بەرتلە بوو.
لەسەردەمانێکدا بەغدا بۆتە باغی – داد و باخچەی ململانێی تاران وواشنتۆن
تۆ بڵێی لێیگەڕێن لە نێو ئەم ھاوکێشە ئالۆزوپاڵۆزەدا ھەمیشەو ئارام بێ وجارو بار پڕووشکی ئەو ململانێیەی بەرنەکەوێ..؟
ئێرە ھەولێرە. ھەمیشە گوتراوە بەسەرکەوتن فێرە . سەرکەوتنی ھەولێر بەسەر ئاستەنگ و ئاریشەکان ، بەسەرگرفت وقەیرانەکان ھێزو توانا و خۆراگرییەکەی وێرای ئەوەی لە رەوایی پرسەکەی سەرچاوەی گرتووە، لە پشوو درێژی وسەبرو بەرگە گرتنیەتیەشی ، لەوەدا ‌تەمەن وسەبری ئەیوبی ھەیە ودەیەوێ ئەوبێ دواجار پێ بکەنێ ودوا گاڵتە و سوحبەتی خۆی بکات .
سەرکردایەتی سیاسیی کوردستان وحوکمەتی ھەرێمی کوردستان،لەمێژە فرچکیان بەقەیران و ئاستەنگ وئاریشە و گرفتەکان گرتووەو ولەگەڵ ئاگری تەقاندنی یەکەم فیشەکی تفەنگی بڕنۆی شۆرشی ئەیلوولەوە، ئەزموون لەدوای ئەزموونیان بۆ کاری سیاسیی ودبلۆماسی ومانۆرەکان دەکەنە تێشووی سەفەری سەخت و بۆ رۆژانێک دواپیت لەسەر وشەی سەرکەوتن و سەربەخۆیی دابنێ .
ئێستا ھەولێرو وھەولێریەکان ، کوردستان وکوردستانییان ، گاڵتەیان بەو ھێرشە مووشەکییەی شەوی ٣٠-٩ نێو ئاقاری گوندی گەزنە دێ و وایان بینی فیشەکە
شێتەن ، تۆنتراقەن ، یاری ئاگرینی شەوانی جەژن و ھەینی منداڵانی نێوکۆڵان و گەرەکان .
ئەوێ شەوێی مووشەک بارانەکەی ھەولێر وای لێدەخوێندرێتەوە:
ئەو ‌ومووشەکانەی ئاراستەی ھەولێرکران،مووشەک نین ، ئەو کەلەپووشەن گەر بەغدا بەخۆی ڕانەگا پشتی حوشترەکەی دەشکێنێ .


Top