لەگەڵ پێشنیارەکەی د.کوردستان موکریانیم با ناوەندێکی لێکۆڵینەوە بەناوی د.کەمال مەزهەر دامەزرێنین .

لەگەڵ پێشنیارەکەی  د.کوردستان موکریانیم  با ناوەندێکی لێکۆڵینەوە  بەناوی د.کەمال مەزهەر دامەزرێنین .


ئەمرۆ 24-3-2021ئەکادیمییەی کوردستان لە هەولێر رێورەسمێکی شایستەی ئاست بەرزی، بۆ رێزلێنان وماڵئاوایی لە پ.د. کەمال مەزهەر نووسەرو مێژوونووسی ناودار رێکهێخست .
د،کمال مەزهەر، لە پێشەنگەکانی هەڵگرانی بڕوانامەی دکتۆرا ناووکە لە یەکێتیی سۆڤیەتی جاران لە سەر کوردستان وعێراق وناوچەکە دا، لەوە
ناسراوترە لێرە،لەم وتارە دا باس لە پلە و پایەی زانستی وبەرهەم وکتێبە چاپکراوەکانی وسەرپەرشتی سەدان قوتابیانی دکتۆراو ماستەری بکرێ .
مەبەستی ئەم وتارە ئەوەیە :
لە ئان و ساتی بەرێوەچوونی ئەم ڕێورەسمەدا تەلەفزیۆنی رووداو لەسەر ئەکرانی خۆی ڕوماڵی دەکرد وهاوکات لە نێو ستۆدیۆیش دا لە گەڵ پرۆفیسۆرد.کوردستان موکریانی دیمانەی لە بارەی بەرهەم وکتێب و کارە زانستییەکانی سازکردبوو .
پ.د.کوردستان موکریانی لە میانی قسەکانی پێشنیاری کرد ، ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی زانستی لە ماڵەکەیدا لە هەولێر دابمەزرێندرێ و کتێبخانە و ئەرشیفەکەی ببێتە سەرچاوەی توێژینەوە لە مێژووی کوردناسی و رۆژهەڵاتناسی دا .
ئەم پێشنیارەی د.کوردستان لە جێی خۆی دابوو ، لە ئان وساتی خۆی دابوو ، چونکە ئەوانەی لە نزیکەوە ئاگایان لە ژیانی د.کەمال بووبێ ، بەتایبەتیش لە ساڵی 2003 وەلەوە ئاگادارن کە حکومەتی هەرێمی کوردستان وکەسی بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان بایەخی شایاستەو پێویستی بەم پرسە داوە و پێش ئەو مێژووەش بایەخی بە زۆرێک لە توێژەران و ئەدیب و نووسەرانی کورد دا کە ئەوسا هەر لە بەغدا بوون و هێشتا بەغدایان جێ نەهێشت بوو .
ئەم قسەیە بەڵگە نەویستە ، چونکە هەر ئامادەبوون و سەرپەرشتی راستەخۆی بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو رێورەسمەکە وپێشتریش نیشتەجێ بوونی لە هەولێر ونەخۆش بوونی پ.د.کمال و ناردنی بۆ ئەڵمانیا ئاماژەی گرنگی ئەو بایەخ پێدانەن .
من وسەزانم چەندانی وەکو منیش لەگەڵ پێشنیارەکەی پ.د. کوردستان موکریانین ، کتێبخانەکەی یا ماڵەکەی بکرێتە ناوەندێکی زانستی بۆ لێکۆڵینەوەو توێژینەوە بۆ قوتابیان و نووسەران و میوانان وتوێژەران . ئەوانەی کتێبخانەکەو ماڵەکەی پ.د. کمال مەزهەریان بینیبێ دەزانن بەدەیەها سەرچاوەی دەگمەنی بە زمانی کوردی و رووسی و ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی تێدایە چ دەست نووس و دیکۆمێنێیت بێ یا کتێب و نەخشەو بەڵگەنامەی تر .
من وا بۆ دەچم دەست لێدان و گواستنەوەی ئەم کتێبخانەیە بۆ دەرەوەی هەولێرو کوردستان ،کە کارێکی ئاسان نییە واتە لە دەست دانی ئەو دیکۆمێنتە دەگمەن و ئەو سەرچاوە زانییارانەی کە لە کتێبخانەکەی ماڵەکەی دا لە هەولێر هەن و پارێزراون ودوای شەونخونی چەندین ساڵە ومەسروفێکی زۆررێکخراون و دامەزراوە ، ئێستا چۆن موڵکی بنەماڵەن ، ئاواش موڵکی دەوڵەت و ناوەندی زانستی و ئەکادیمین ، موڵکی گشتین و ئەمانەتی مێژووین .
با بەدەنگ پێشنیارەکەی پ.د.کوردستان موکریانی بچین و بەیایەخەوە وەریگرین .
جێگای خۆیەتیشی ئەوە بەدەرفەتێک بزانین وئاوڕێکی زانستی دەوڵەتداری لە ئەرشیف و کتێبخانەو چاپکراوەکانی مێژوونووسی ناوداری کوردستان و هەولێر زوبێر بیلال ئیسماعیل و پ.د.مارف خەزنەدارو پ.د.جەمال رەشید و چەندانی وەک ئەو زاتانە بدەینەوەو تۆزی بێنازی وبێکەسی و لەبیرچوونەوەیان لەسەر ڕەفەکان لێ هەڵتەکێنیین .
هەولێر 24-3-2021
Top