مالیكی په‌كه‌كه گرووپێكی تیرۆریستیه و هەڕەشەیە بۆ سەر توركیا و عێراق
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیای دووپاتكرده‌وه پارتی كرێكرانی كوردستان په‌كه‌كه سه‌رچاوه‌ی تیرۆری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و توركیایه.
دوێنێ دووشه‌ممه دوای گه‌یشتنی بۆ به‌غدا سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی به یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان گرێدا‌و تێیدا تاوتوێی چه‌ند پرس و ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌نداری نێوان هه‌ردوو ولاَتی دراوسێ و دوا رووداو و پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه‌یان كرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی به ئه‌ردۆگانی راگه‌یاند ئێمه له پاڵ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانی و سیاسییه‌كانمان ده‌بێت به وردی چاودێری په‌یوه‌ندییه ئه‌منییه‌كانی نێوان به‌غداو ئه‌نكه‌ره بكه‌ین، جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه هه‌ر وه‌كو رێكخراوی ئه‌لقاعیده هه‌رِه‌شه‌ی راسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر بارودۆخی ئه‌منی و سیاسی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه بوونی پارتی كرێكارانی هه‌رِه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆیه هه‌م بۆ سه‌ر توركیا هه‌م بۆ سه‌ر عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ولاَتی دراوسێ، مالیكی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند په‌كه‌كه هاوشانی رێكخراوی ئه‌لقاعیده پارتێكی تیرۆریستیه‌و سنووری نێوان عێراق و توركیای كردۆته مۆڵگه‌ی خۆی بۆ به‌جێهێنانی ئامانجه‌كانی.
له سه‌ردانییه‌كه‌ی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا چه‌ند دۆسییه‌یه‌كی ئابووری و بازرگانی و سیاسی و ئه‌منی له ناویشیاندا پرسی پارتی كرێكرانی كوردستان و سه‌قامگیری سنووری نێوان هه‌ردوولا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ردوولا تاوتوێ ده‌كات.
جێی باسه دوێنێ دووشه‌ممه ئه‌ردۆگان به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت و ئه‌مرِۆش گه‌یشته شاری نه‌جه‌ف و له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عی بالاَی شیعه عه‌لی سیستانی كۆده‌بێته‌وه پاشانیش راسته‌وخۆ له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان. برِیاریشه به‌شداری بكات له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێرو كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر به شیوه‌یه‌كی فه‌رمی.