ئامێرێك بۆ پاقژكردنەوەی دەمامكەكان

ئامێرێك بۆ پاقژكردنەوەی دەمامكەكان

پەتای كۆرۆنا وای كرد ئەوەی لە ژیانیدا قەت دەمامكی نەبستووە، دەمامك ببەستێ، لە پێشوودا تەنیا لە هەندێكی شوێنی تایبەت دەمامك دەبەسترا، ئێستا لە هەموو شوێنێك دەبێ دەمامك ببەستی.. هەندێك لە دەمامكەكان گرانبەهان و بۆ ئەوەی نابێ یەكجار بەكاریان بهێنی، بەڵام ئەوانیش دوای بەكارهێنان دەبێ یان فڕێیان بدەی یان جارێكی دیكە خاوێن بكرێنەوە و لە ڤایرۆس و بەكتریا پاكبكرێنەوە..

كۆمپانیایەك بۆكسێكی تایبەتی بۆ پاقژكردنەوەی دەمامكەكان بەرهەمهێناوە، ئەم بۆكسە هەركە دەمامكەكەت خستەناوی بە تشكی سەرووی وەنەوشیی سەرلەنوێ خاوێنی دەكاتەوە.

بۆكسەكە بەناوی UVCcleans ناسراوە. دوگمەیەكی لەسەرە و بەداگرتنی دوگمەكە تیشكی سەروی وەنەوەشیی چالاك دەبێت. بۆكسەكە زۆر بچووكە بەقەد پاوەربانكێك دەبێت و دەكرێ لەگەڵ خۆت بۆ گەشتكردن هەڵیبگری. نەتەنیا دەمامكەكان بگرە دەتواندرێ، كلیل، دەستەوانە و بازنە و ئەلقە و شتی دیكەشی لە ڤایرۆس پاك بكاتەوە.

Top