لەشاری كۆیە كچێكی تەمەن 13 ساڵان بێسەروشوێنە

لەشاری كۆیە كچێكی تەمەن 13 ساڵان بێسەروشوێنە

كچێكی تەمەن 13 ساڵان لە كۆیە لە ماڵ چووەتە دەرەوە ماوەی چوار رۆژە نەگەڕاوەتەوە. لەمبارەوە عەلی عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە ڕایگەیاندوە لە شاری كۆیە چوار رۆژە كچێكی تەمەن 13 ساڵان لەماڵ دەرچووە و لەپاشان نەگڕاوەتەوە و تا ئێستا بێسەروشوێنە و هێزەكانی پۆلیسی كۆیێ لە گەڕان و بەدواداچوونی بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی كچەكە.
هەروەها خانەوادەی كچەكە رایانگەیاندوە كە كچەكەیان چووەتە دەرەوە بۆ لای هاوڕێیەكی تاوەكو وانە بخوێنێت، بەڵام نەهاتۆتەوە و نازانن لە كوێیە هەر بۆیە سكاڵایان لای پۆلیس تۆمار كردووە، هاوكات داوا دەكەن هەر كەس زانیاری لەسەر كچەكەیان هەیەهەواڵیان پێبدات.

Top