دووەمین عومڕەکاری کوردستان، لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد

دووەمین عومڕەکاری کوردستان، لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد

 

دوای مانەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە بیست رۆژی ئەمرۆ دووەمین عومرەکاڕی کوردستان لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد
ئەو عومڕەکارە ناوی عارف محمد عارف زاخۆییە و خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆیی زاخۆیە و بەر لە ماوەیەک گەشتی عومڕەی کردووە و دوای مانەوەشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مەککەی پیرۆز ئەمرۆ لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو عومڕەکارە دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە جێگەی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
شایانی باسە دوای کردنەوەی دەرگای عومڕەکاران لە سعوودیە بەڕووی جیهاندا لە کوردستانیش رۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ئەنجام گەیاندنی سونەتی عومڕە سەردانی وڵاتی سعوودیە دەکەن و بەر لە ماوەیەکیش لە سعوودیە یەکەمین عومڕەکاری کوردستان لە سعوودیە کۆچی دوایی کردبوو بەم پێیەیش تاوەکوو ئێستا ئەوە دووەمین عومڕەکاری هەرێمی کوردستانە کە لە سعوودیە کۆچی دوایی بکات.

Top