سەرۆک مەسعود بارزانى، پەیوەندیی تەلەفۆنی له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر ئەنجامدا
ئەمڕۆ هەینی 17-12-2021 سەرۆک مەسعود بارزانى، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، نیگەرانى خۆى لەبارەى دۆخى ئه‌و شوێنانه‌ى سه‌ر به پارێزگاى هەولێر کە بەهۆى شەپۆلێکی بەخورى باران و دروست بوونى لافاوەوە دووچارى زیان هاتوون دەربڕى و هاوخه‌مى و پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆشی بۆ خانه‌واده‌ى قوربانییان ڕاگەیاند.
سەرۆک بارزانى، تەئکیدى لەوەشکردەوە لە زووترین کاتدا هەرچى پێویست دەکات ئەنجامى بدەن بۆ بەهاناوەچوون و هاوکارى کردنى زیان لێکەوتووان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هه‌ولێر، دۆخى شوێنه زیان بهركهوتووهكانى روونكردووە و پرۆسه‌ى فریاكه‌وتن و رزگاركردن و كارى تیمه فریاگوزارییه‌كانی بۆ سەرۆک بارزانى باسكرد، هه‌روه‌ها دووپاتیشی كردووە كه تەواوى دام و دام و ده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له ئامادە باشى و كارکردن و به‌دواداچوونی بەردەوامدان بۆ پێشهاته‌كان و هەرچى پێویست بێت بۆ زیان لێکەوتووان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان ئه‌نجامى ده‌ده‌ین. پارێزگارى هەولێر، هەروەها دڵنیایدا کە جەنابی سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەردەوام لەگەڵمان لەسەر هێڵە بۆ ئەنجامدانى هەرچی پێویست بێت لەهاریکارى و یارمەتیدان و بەهانەوەچوونى لێقەومان.