وادەی فەرمی مۆبایلی Galaxy S22 ڕاگەیاندرا

وادەی فەرمی مۆبایلی Galaxy S22 ڕاگەیاندرا

سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ئاشکرای کرد نوێترین وەشانەکانی زنجیرەی مۆبایلی Galaxy S ی زیرەک، لە ڕێگەی بۆنەیەکی تایبەتی ئۆنڵاین لەژێر ناونیشانی "Galaxy Unpacked"
#SamsungUnpacked لە رڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو دەبێت
بەپێی ووتەی سامسۆنگ، بۆنەکە و ڕاگەیاندنی نوێترین داهێنانەکانی لە ئامێرە زیرەکەکاندا هاوشانە لەگەڵ پەرۆشی کۆمپانیاکە بۆ گەیاندنی داهێنانە ڕاستەقینەکان کە یارمەتیدەرن بۆ هێنانەدی گەشەسەندنی بەردەوام، بەمەش داهاتوویەکی گەشتر و ژیانی ڕۆژانەی پێشکەوتووتر دابین دەکات، ئەمەش بە بەردەوامبوون لە گۆڕینی یاسا باوەکانە لە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان.
سامسۆنگ بانگهێشتی هەوادارانی و چاوەڕوانانی خستنەڕووی زنجیرەی مۆبایلە نوێیەکانی دەکات، بۆ ئەوەی بەشداربن لەو بۆنەیەدا و چێژ وەربگرن لە خستنەڕووی دوایین و بەناوبانگترین وەشانەکانی زنجیرەی Galaxy Sی زیرەک کە پێوەرێکی نوێ بۆ مۆبایلە زیرەکەکان دادەنێت، لەگەڵ خستنەڕووی ئامێری زیرەکی تریش.

 

Top