وێرای داواکاری باڕبارا لیف بارزانی   ئەوجارەش دەبێتەوە فریادرەسی عێراق ..؟

   وێرای داواکاری باڕبارا لیف  بارزانی   ئەوجارەش  دەبێتەوە فریادرەسی عێراق ..؟

 

کەس لاری لەوەدا نییە رووداوەکانی ئەم دواییانەی بەغدای پایتەخت و شارەکانی

تری باشووری عێراق دەرهاویشتەو لێکەوتەی دوێنێی نزیکن  دەگەڕێنەوە بۆ رێزنەگرتن و بێ بایەخکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی رۆژی 10-10-2021 وبەهەند وەرنەگرتنی دەنگی خەڵک و جەماوەی بەشداربووی هەڵبژاردن .

گەیشتنی عێراق بەو بارودۆخە چەقبەستووەی ئێستای بێ گومان لە نەبوونی هزرو وکەلتوری پێکەوە ژیان وگیانی یەکترقبووڵکردن ورێزگرتن لە پرۆسی دیموکراسییە، سەرباری هەژموون وفشاری دەرەکی ودراوسێیی  هەمووهۆکاری هەرە سەرەکین بۆبنبەست گەیشتنی پرۆسەی سیاسی لەم ئان وساتەی عێراقدا .

کە دەڵێین لەم ئان وساتە دا واتە سیستەمی حوکمڕانی ئێستای عێراق  لە ئان وساتی شکست لەدوای شکست دایە ولە لێواری داڕووخاندا خەریکە غلۆربێتەوە .

ئەم دیدو بۆچوونە هەرتەنیا دیدو بوچوونی شرۆڤەکاران وسیاسەتمەدارانی عێراقی  نییە ، بەڵکوسیاسەتمەدارانی ئەمریکیش هەمان بۆچوونیان هەیەو هەروا دەڵێن ئەوەتا باربارا لیف  یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆکاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست رۆژی دووشەممە 5-9-2022 بە راشکاوی رایگەیاند عێراق لە لێواری داڕووخاندایە گوتیشی ئێستا کە دۆخی سیاسیی عێراق لە لێێواری  داڕووخان دایەوئەمریکا بە وردی چاودێری بارودۆخەکە دەکات .

خاتوو باربارا لیف لەم  لێدوانەی دا بەسەرکردەوە عێراقییەکانی بەغدا دەڵێ :

 گەرخاوەن بریاری دروست نەبن وڵاتی عێراق  بەرەوهەپروون بەهەپروون بوون  دەچێ .

ئێستای بارودۆخی عێراق ، بارودۆخێک نییە وڵاتان ئیرەی پێ ببەن ئەوەتانێ هەرئەمریکییەکانن دەڵێن: واشنتن کارێکی ئەوتۆی لەدەست نایێ بۆرزگارکردنی عێراق لەوبارودۆخەی تێی کەوتووە لەوڵاوەش بە ئێرانییەکان بێ ، بەغدا هەردەم لەنێو بازنەی قەیران و تەنگژەکانی دا بخولێتەوە، تا خۆیان کێشە وپرسی چەک و جبەخانەی ئەتۆمییان لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ووڵاتانی ئەمریکاو ئەوروپا چارەسەر دەکەن .   

لەکاتێکدا ئەمریکییەکان بە بایەخێکی زۆرەوە سەیری هەرێمی کوردستان ودەکەن و هەوڵ و کۆششەکانی بەرێزسەرۆک بارزانی بۆ دامەزراندنەوەی عێراق و حکومەتە تازەکەی  هەر لە ساڵی 2003 و پاشان لە ساڵانی 2007 و 2014 و دواتر شەری تێکشاندنی تەلیسمی داعش  وە بەرزدەنرخێنن و بەگرنگییەوە دەڕواننە حیکمەت و کاریگەری کەسایەتی و کاریزمایی سەرۆک بارزانی.

 بۆیە هەر سۆنگە وە خاتوو باڕبارا لیف یاریدەدەری وەزیری ئەمریکا بۆ کارو باری رۆژهەڵاتی ناوەراست لە دیداری سەرۆک بارزانی دا رۆژی چوارشەممە 7-9-2022 وێرای گەیاندنی سڵاورێزی سەرۆک جۆبایدن بە بەرێزیان ، ڕاشکاوانە داوای لە سەرۆک بارزانی کرد بەحیکمەت و کاریگەری خۆیەوە پتر ڕۆڵی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ببینێ وڕۆڵی کارای بخاتە گڕ تا عێراق نەگاتە قۆناغی بنبەستی سیاسی .

ئەم داوایەی خاتوو باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێ کەوا پێگەی هەرێمی کوردستان جێی بایەخی ئەمریکییەکان ووڵاتانی جیهانە وڕۆڵ وپێگەو کاریگەری سیاسییانەی  سەرۆک بارزانی لەناوچەکەدا رێزلێگیراوەوو بەبایەخەوە کاروکردەوەوهەوڵەکانی  وەردەگیرێ وهەروا ئەوەمان پێشان دەدات  سەرۆک بارزانی یەکێکە لەوسەرۆک و رابەرانەی  کە سەنگ وقورسایی خۆی هەیە و قسەکانی زۆر بەهەندوەردەگیرێ  و بیستراوەو گوێلێ گیراوە

لەکاتێکدا ئەمریکییەکان و خودی خاتوو باڕبارا لیف لەوە ئاگادارن لە ئەنجامی سازشنەکردن و کەلەڕەقی و رێکنەکەوتنی  هەردوو لایەنی شیعەی چوارچیوەی هاوئاهەنگی وسەدری و سووربوون وپێداگیرییان لەسەرداواکاری خۆیان عێراقیان بە بارودۆخێکی ئالۆزی پڕ لە گرێ وگۆڵ سپاردووە و وا لە شکستێکەوە بەرەو شکست و لە داڕوخان و لێکترازانەوە بەرەوپارچە پارچە بوون ووێران وڕوخان دەبات .

ئەی دەبێ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئەم  بارودۆخەی عێراق چی بێ و چۆن بەرێزیان  بەو ئەرکە هەڵبستێ..؟ لەکاتێکدا لەدیدو هزری بارزانی دا چارەسەری کێشەکان سەرەتا لەوخاڵانەوە دەست پێدات کەسەنگی مەحەکن بۆحکومەت و دەسەڵاتدارانی بەغداوسیاسەتمەدارانیان، ئەوخاڵانەش بابەتی گرنگ وجەوهەرین و خۆیان لەمانەی خوارەوە دەبیننەوە :

 

فەرهەنگی یەکتر قبووڵکردن بابەتی رۆژانەی دیارو بەرچاوبێ ، هیچ لایەنێک هەوڵی سڕینەوەی لایەنەکەی تر نەدات ورێزلە لەدەستوور بگیرێیت وماددەکانی

بەمیزاجی ئەم ئەوبۆبەرژەوەندی کەس لایەنان پێشێل نەکرێیت وهیچ پێکهاتەیەکی کۆمەڵگاش پەراوێزنەخرێت .

لەکاتێکدا لەم چەند خاڵە جەوهەرییە  وورد دەبینەوە هەست دەکەین هیچ یەکێک لەم خاڵانە لای دەسەڵات و حکومەتە یەک لەدواییەکانی بەغداوە هەر لە ساڵی 2003 وە جێبەجێ نەکراوە وهەمووی بەزیادەوەش پێشێل کراوە.

هەرئەوەندەش نا بەڵکو گەربەغدا بۆی لوابێ، نەک هەرهەوڵی پەڕاوێزخستنی پێکهاتەکانی داوە ، بەڵکوبەشەڕو هێرش و پەلاماردان هەوڵی لەناوبردن و داگیرکاری و گوشتن و بڕینی پێکهاتەیەکی گرنگی وەک کورد و کوردستانی دراوە وەک ئەوهەوڵەی لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017 بەغدای عەبادی بۆسەر  هەولێروکوردستان دای . ئەوە وێراط بڕینی بودجە ومووچەی هەرێمی کوردستان وپێشێلکردنی ماددەکانی دەستوور و سەپاندنی سزا سیاسیی و ئابووری لەلایەن  بەغداوە بۆسەر هەولێرو کوردستان لە دوای 2003  تا رۆژی ئەمرۆوهەرجارەی بە ئاین و ئۆینێک،  هەر چەند باسیان بکەیت کۆتاییان نایێ ..

وانییە خاتوو باڕبارا لیف یاریدەدەریوەزیری دەرەوەی  ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵات ، ئێوەش پێتان وانییە دیوارێک لەبناغەیەوە لێک ترازان و دەرزی تێکەوتبێ غاقیبەتی هەر ڕوخان و داروخان نابێ ..؟

هەولێر 9-9-2022  

    

   

Top