هەناردەی نەوتی سعودیە بۆ ئەوروپا بەرزترین ئاستی خۆی تۆمارکرد

هەناردەی نەوتی سعودیە بۆ ئەوروپا بەرزترین ئاستی خۆی تۆمارکرد

 

 

شیکارییەکانی کۆمپانیای "کێپلەر" بۆ بەدواداچوونی تانکەرەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەناردەی نەوتی سعودیە بۆ ئەوروپا لە ساڵی 2022 زیادیکردووە و بەرزترین ئاستی هەناردەکردنی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە مانگی ئابی ڕابردوودا تۆمارکردووە کە 777 هەزار بەرمیل بووە.

لەکاتێکدا بازاڕی ئەوروپا تەنها نزیکەی یەک لەسەر دەی دابینکردنی نەوتی خاوی سعودیە پێکدەهێنێت، پێدەچێت لە ساڵی 2023دا نەوتی زیاتر لە سعودیەوە هاوردە بکات.

« عەبدولعەزیز بن سەلمان »، وەزیری وزەی سعودیە ڕایگەیاند، وڵاتەکەی وەک گەورەترین سەرچاوەی نەوتی خاو لە جیهاندا، تامەزرۆی دابینکردنی زیاتری نەوتەکەیە بۆ ئەوروپا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top