سه‌ركه‌وتنى دیپلۆماسى و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى كوردستان
نه‌یارانى كورد له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو ، زۆر هه‌وڵى گۆشه‌گیركردنى سیاسى و دیپلۆماسى و په‌راوێزخستنى هه‌رێمى كوردستانیان وه‌ك كاراكته‌رێكى ناوده‌وڵه‌تى له سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و جیهان دا به ڕێگه‌ى ئامرازى جۆراجۆره‌وه ، به‌ڵام به هه‌وڵ و تێكۆشانى سیاسه‌ت و دیپلۆماسى سه‌ركردایه‌تیی سیاسى كورد و به‌تایبه‌ت بارزانی نه‌ك ڕێگه‌ی له‌و پیلانگێرییه‌كان گڕت به‌ڵكو ڕێرهویی كوردستانی به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی گه‌ش ئاڕاسته‌كرد ، به شێوه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ بوونی دوو پایته‌ختی جیاواز و كوردستان وه‌ك كاراكته‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی بووه‌ته خاوه‌ن سه‌نگ و پێگه و متمانه‌یه‌كی ناوچه‌یی ونێوده‌وڵه‌تیی.
به‌تایبه‌ت ، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوسته له سه‌ر په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی هەرێمی كوردستان لە دوای ڕاپه‌ڕینه شكۆمه‌نده‌كه‌ی به‌هاری 1991 بكه‌ین ده‌بیینن وە، پەرەسەندنێکی هەنگاو بە هەنگاوی بەخۆیەوە بینیوە و توانیویە تۆڕێکی پەرژەوەندی سیاسی و ئابووری درووست بکات، کە هەرێمی بە وڵاتانی ناوچەکە و جیهان گرێداوە، ڕابووردووی جێهێشت و به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ گه‌له‌كه‌مان .هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان له رووی ئارامی و سه‌قامگیرییه‌وه و ئازادییه‌وه بووه‌ته شوێنكی گرنگ له رووی گه‌شتیاری و ئابووری ئه‌مه‌ش دوای تێپه‌ڕاندنی سێ ده‌یه ئه‌زموون و سه‌ركه‌وتوو له رووی ئاسایشه‌وه توانیوێتی گه‌شه‌سه‌ندنی باش له رووی ئابووری و ڕاكێشانی سه‌رنجی خاوه‌ن كاروكۆمپانیهكان .
ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا بۆ دیپلۆماسی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی هه‌ژمار ده‌كرێت، بهگهواهیدهری وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان ، به‌تایبه‌ت كه هه‌رێمی كوردستان توانیوێتی به شێوه‌یه‌كی زۆر ژیرانه و سه‌ركه‌وتووانه خۆی له ململانێ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به دوور بگرێت ، ئه‌زموون و ده‌ستكه‌وته‌كانی بپارێزێت ، ئه‌مه‌ش له سه‌رده‌مێكدا، كه زۆرێ له ده‌وڵه‌ته‌كان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌نووكه‌یی خۆیان دیبلۆماسیه‌ت به نۆشینی ئه‌جینده زانراوهكان تێرده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حیسابی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ش بێت.به‌تایبه‌ت كه هه‌ڵومه‌رجه‌كان ئێستا ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له به‌رژوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌یه‌كی گرنگه له رووی سه‌قامگیری و ئارامییه‌وه .
بیروهزری سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی كوردستانه‌وه نه‌خشه وپلانی ورد و ژیرانه‌ی بۆ دانراوه ، كه باوه‌ری ته‌واویی به هێزی نه‌رم له رووی دیپلۆماسی و ئاشتی و ئارامییه‌وه هه‌یه ، كه ئه‌وه‌ش واده‌كات كه گه‌لی كورد باشتر بتوانێت له‌و ده‌ریچه‌یه‌وه بگات به مافه‌ره‌واكانی خۆی ئه‌وه‌ی ده‌یان ساڵه به چه‌كداری خه‌باتی بۆ ده‌كرد و ئه‌مڕۆیی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان لێبه‌رهه‌م هاتووه .
چونكه دوای مێژووییه‌كی زۆر له خه‌بات چه‌كداری و هێز له كوردستان ئه‌مڕۆ شێوازی خه‌بات له ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دیپلۆماسی ئاماژه‌ن به‌رزبوونه‌وه‌ی سه‌نگی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و جیهانی هه‌ر له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵایی كوردستان و ددانان به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو هێمایه‌ك بۆ حیكمه‌ت و ئاشتی و ته‌بایی و تێكۆشانی كورد ،هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان له مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانانه‌ی به‌رۆكیان گرتبووه نه‌چۆته ناو سیاسه‌تی جه‌مسه‌رگیری وململانێیهكان كه ئه‌وه‌ش وایكردووه كه ئه‌و دیپلۆماسیه‌ته ئارامه و ژیرانه‌یه سه‌نگێكی زۆری به هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌یه‌كی پڕ كێشه‌دا به‌خشیووه ، دوور له گرژی و ناكۆكی سیاسی، بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان، كه گرینگن بۆ ئاشتی و ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێم و ناوچه‌كه ، كه ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا ئاماژه‌یه به سه‌ركه‌وتنی دیپلۆماسییه‌ت و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان .