بەهۆی تەقەکردن لە شارێكی ئەمریکا ژمارەیەك کوژران و برینداری لێكەوتەوە

بەهۆی تەقەکردن لە شارێكی ئەمریکا ژمارەیەك کوژران و برینداری لێكەوتەوە

پۆلیسی شاری لویسڤیل ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقەکردن لە شاری لویسڤیل لە ویلایەتی کێنتاکیی ئەمریکا، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.

پۆلیسی شاری لویسڤیل لە ویلایەتی کێنتاکیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە دوای تەقەکردن لە بانکێکی ئەم شارە ٥ کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسیش بریندار بوون.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کەسێکی چەکدار چووەتە ناو بانکەکەوە و دەستیکردووە بە تەقەکردن.

پۆلیس زانیاریی بڵاوکردەوە كە هێرشبەرەکە  دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەكە کوژراوە، هەروەها لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوە بەردەوامە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top