بەهۆی نقوم بوونی بەلەمێك لە كەناراوەكانی یۆنان 17 كەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی نقوم بوونی بەلەمێك لە كەناراوەكانی یۆنان 17 كەس گیانیان لەدەستدا

 

 

بەلەمێکی ماسیگرتن کە پەنابەرانی هەڵگرتبوو لە کەناراوەکانی یۆنان وەرگەڕا و بەهۆیەوە ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی یۆنان، بەلەمێکی ماسیگرتن کە پەنابەرانی هەڵگرتبوو لە نزیک نیمچە دوورگەی پێلۆپۆنێس لەم وڵاتەدا وەرگەڕاوە و ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لەم ڕووداوەدا کە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان ڕوویدا، ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش ڕزگارکراون. هێشتا ژمارەی تەواوی سەرنشینەکانی ناو بەلەمەکە نەزانراوە.

ئەو پەنابەرانەی کە ڕزگارکراون گواستراونەتەوە بۆ بەندەری شاری کالاماتا و هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە شوێنی ڕووداوەکە بەردەوامە.

هەروەها میدیا ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٨٠ پەنابەری نایاسایی لە دوورگەی کریت لە مەترسی خنکان ڕزگارکراون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top