پۆپجی شێوازێکی نوێی "کێبڕکێی ئۆفڕۆد" بڵاودەکاتەوە بۆ ئاهەنگگێڕان

پۆپجی شێوازێکی نوێی


پۆپجی شێوازێکی نوێی "کێبڕکێی ئۆفڕۆد" بڵاودەکاتەوە بۆ ئاهەنگگێڕان

کۆمپانیای پۆپجی مۆبایل کە یەکێکە لە یارییە بەناوبانگەکانی مۆبایلە زیرەکەکان لە جیهاندا، دۆخێکی نوێی بەناوی "کێبڕکێی ئۆفڕۆد" ڕاگەیاند کە ئامانجی ئەوەیە ئەزموونێکی سەرنجڕاکێش و ڕکابەری بە یاریزانەکان بدات لە پێش یارییەکانی خولی 19ی داهاتووی ئاسیای. دۆخەکە ئیلهام لە وەرزشە ئەکشنەکانی ژیانی ڕاستەقینە وەردەگرێت وەکو خۆهەڵدان لە ئاسماندا، کێبڕکێی ئۆفڕۆد، و تەقەکردن، تا بەرەنگاری هەمووان ببێتەوە!
کە لە ئێستاشدا لە یارییەکەدا بەردەستە، دۆخی "کێبڕکێی ئۆفڕۆد" چوار تیپی چوار یاریزانی لە پێشبڕکێیەکی بێهاوتایدا دەخاتە بەرامبەر یەکتری. لەسەر نەخشەی Miramar یاریزانان بەشداری پێشبڕکێیەکی فرە قۆناغی دەکەن و لە ڕێگاکەدا ڕووبەڕووی چەندین ئالانگاری جۆراوجۆر دەبنەوە.
تیمەکان بە پەرەشوت دەچنە شوێنی دەستپێکردن پێش ئەوەی بچنە پشت سوکانی پێشبڕکێیەکی سەرنجڕاکێشی ئۆتۆمبێل. وە یاریزانان دەبێت لەم پێشبڕکێیەدا چوار "وێستگەی پشکنین" تەواو بکەن پێش ئەوەی بگەنە هێڵی کۆتایی. و پاراستنی هاوسەنگی و خێرایی ئۆتۆمبێلەکە زۆر گرنگە بۆ بردنەوەی ئەم پێشبڕکێیانە، هەروەها پێویستی هاوکاری ئەندامانی تیمەکە و پەرەپێدانی ستراتیژیەتێکە کە بەرەو سەرکەوتنیان ببات.
و کاتێک دەگەنە یەکێک لە خاڵەکانی پشکنین لە کاتی پێشبڕکێکەدا، یاریزانەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ گرتنی ئامانجە جوڵاوەکان بۆ ئەوەی زۆرترین خاڵ بەدەستبهێنن، ئەمەش ڕێگەیان پێدەدات سەربکەون. و یاریزانەکان دەبێت تێبینی ئەوە بکەن کە هەندێک ئامانج خاڵی زیاتریان پێدەبەخشێت لە هەندێکی تر. هەروەها پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تا تیمێک خێراتر ئاڵانگاری وێستگەی پشکنین تەواو بکات، زیاتر لە سەرکەوتن نزیک دەبنەوە.
دیارە خێرایی لەم قۆناغەدا گرنگە. بەم شێوەیە ئاساییە ئاگادارتان بکەینەوە کە ئامانج لە هەردوو لای ڕێگاکە لە نێوان "وێستگەکانی پشکنین"دا هەیە، ئەمەش وا دەکات کە شتگەلێک بەدەست بهێنیت کە خێرایی ئۆتۆمبێلەکانتان بەرز دەکەنەوە بۆ ئەوەی پەلە بکەن بەرەو هێڵی کۆتایی.
یارییە ئاسیاییەکان هەر چوار ساڵ جارێک بەڕێوەدەچن و لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتییەوە دانپێدانراون، و باشترین وەرزشوانانی سەرتاسەری ئاسیا بۆ خۆیان ڕادەکێشن. وە لە مانگی ئەیلولی 2023، بۆ یەکەمجار، وەرزشوانانی خولی 19هەمین ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە لە وەشانی پۆپجی مۆبایلی یارییە ئاسیاییەکان، بە تایبەتی لە دۆخی نوێی "کێبڕکێی ئۆفڕۆد"، بۆ ئەوەی چانسی بەدەستهێنانی میدالیای زێڕیان هەبێت.
هەموو یاریزانەکان دەتوانن ئێستا لە پۆپجی مۆبایلدا دۆخی نوێی "کێبڕکێی ئۆفڕۆد" تاقیبکەنەوە، پێش ئەوەی دەست بکەن بە هاندانی وەرزشوانە پیشەگەرەکان کە لە خولی نۆزدەهەمی یارییە ئاسیاییەکان بەشداری دەکەن. و ئەو یاریزانانەی کە لێهاتووییەکانیان لە دۆخی نوێدا دەسەلمێنن، پاداشتی زیادە لەناو یارییەکەدا وەردەگرن.
لە ڕێگەی فۆڵۆوکردنی هەژمارە فەرمیەکانمان لە فەیسبووک و ئینستاگرام و یوتیوب و تویتەر ئاگاداری نوێترین هەواڵ و ڕاگەیاندنە نوێیەکان بن لە پۆپجی مۆبایل.

Top