كانسێلۆ دڵخۆشە لە بارسا

كانسێلۆ دڵخۆشە لە بارسا

كانسێلۆ دڵخۆشە لە بارسا
دوای ئەوەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی توانی یاریزانی یانەی پێشووی مان سیتی ئینگلیزی و بایرن میونخی ئەڵمانی جواو كانسێلۆ بگوازێتەوە ریزی یانەكەی هەرێمی كاتالۆنیا، لە میانی پرێس كۆنفرانسێكدا ئەوەی ئاشكرا كرد كەوا بارسێلۆنا باشترین یانەیە كە بتوانم یاری بۆ بكەم، لە درێژەی قسەكانیشدا كانسێلۆ گوتی ئەمە خەونێكە كە هاتۆتە دی، دەمەوێ سوپاسی خێزانەكەم و بەرێوەبەری كارەكانم و هاورێكانم بكەم، ئەوانەی ئەوانەی ئەو كارەیان كردە ڕاستی، دایكم كە لە ئاسمانەوە سەیرم دەكات، دەزانێت كە ئەمڕۆ توانیم خەونی بۆ یانەی ژیانم بەدەست بهێنم، شانازی بەوە دەكەم كە ئێستا لێرەم. بارسا هەموو كات یانەی خەونەكانم بووە و لەبەر ئەوە نالێم كە لێرەم، ئەوە ڕاستییەكی سادەیە، هەر كەسێك من بناسێت دەزانێت كە پێشتر هەموو نموونە باڵاكانم لێرە یارییان كردوە، ئەم یانەیە و كەلتوورەكەی باش دەناسم، یاری دەكەن بۆ ئەوەی كۆنترۆڵی تۆپ بكەن هەمیشە لە نیوەی بەرامبەردا بن، من پێم وایە باشترین یانەیە كە بتوانم یاری بۆ بكەم بەهۆی شێوازی یاری كردنم، دڵخۆشم كە لێرەم،دەمەوێ لەگەڵ هاورێیەكانم دەستكەوت و نازناو بەدەست بهێنم بۆ ئەوە لێرەم بجەنگم بەهیوای وەرزێكی پڕ لە نازناوم لەگەڵ یانە تازەكەم.
ئا: زیاد حاوس

Top