ئیڤان خالید لە ئاسیا دەدرەوشێتەوە

ئیڤان خالید لە ئاسیا دەدرەوشێتەوە

ئیڤان خالید لە ئاسیا دەدرەوشێتەوە
هەر چەندە ئەم وەرزە ئیڤان خالید لە خولی نایابی یانەكانی عێراقی توانی ئاستێكی بەرز لەگەڵ یانەكەی پێشكەش بكات، هەر بەم هۆكارەش ژمارەیەك لە یانەكانی بەشداربوو لە خولە گەورەكەی عێراقی داوای گرێبەستیان لێ كردوە بۆ یاری كردن، بەڵام یانەی كارەبا و ڕاهێنەرەكەی دەستبەرداری ئەم یاریزانە كوردە نەبوون لەم بارەشەوە ئیڤان خالید بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئەمساڵ توانیمان ئاستێكی بەرز لە خولی نایابی عێراقی پێشكەش بكەین، هەر بۆیەش چەند یانەیەك داوای گرێبەستیان لێم كرد، یانەكانیش بریتی بوون لە (نەجەف، مینا، نەفتی بەسرا، ئەمانەی بەغداد،نەفتی ناوەڕاست)، بەڵام دواجار گفتوگۆییەكانم لەگەڵ یانەی كارەبا بە ئامانج گەیشت و لە سەر داوای ڕاهێنەری یانەكە كاپتن لوئەی سەلاح گرێبەستەكەم لەگەڵ كارەبا تازە كردەوە،گوتیشی" من حەز دەكەم ئەزموونێكی دیكە تاقی بكەمەوە ئەویش یاری كردم بوو لە پاڵەوانێتی یانەكانی ئاسیا، كە ئەمساڵ یانەی كارەبا بەشدارە و یەكەم یاریشمان لە 19/9دەبێت بەرامبەر یانەی كوێتی كوێتی لە شاری بەسرا، گوتیشی ڕاهێنەری یانەكەشمان سوور بوو لە سەر ئەوەی كە نابێت بۆ هیچ یانەیەكی دیكە یاری بكەم و لەگەڵیان بەردەوام بم، وەكو یاریزانێكی كوردیش دەمەوێ بتوانم ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەم لەگەڵ یانەی كارەبا بۆ ئەوەی ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنم، هیچ گرفتێكم نییە لە یانەی كارەبا و ئەوپەری توانای خۆم دەخەمە گەڕ بۆ سەركەوتنی یانەكە.
كارزان كانەبی

Top