دلێر حاتەم لە بەغداد گرێبەستی پێشكەش كراوە

دلێر حاتەم لە بەغداد گرێبەستی پێشكەش كراوە

دلێر حاتەم لە بەغداد گرێبەستی پێشكەش كراوە
لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی دەستپێكی یارییەكانی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەكانی كوردستان، كارگێڕیی یانەكان كەوتوونەتە خۆیان بۆ كۆكردنەوەی یاریزانان و گواستنەوەیان بۆ ریزی تیپەكانیان، دلێر حاتەم گۆڵپارێزی پێشووی یانەی سیروانی نوێ دوای هەڵوەشانەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی پێشوو، لە ئێستادا چەند یانەیەك هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی ئەم گۆڵپارێزە دەدەن، لەم بارەشەوە دلێر حاتەم بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: لەگەڵ یانەی هەندرێن گەیشتوینەتە رێكەوتن بۆ ئەم وەرزە بەرگری لە تۆڕی گۆڵی یانەی هەندرێن دەكەم بۆ ئەوەی بتوانم خزمەتی زۆریان پێشكەش بكەم، لە بارەی هەبوونی گرێبەستی تر دلێر گوتیشی" گرێبەستم لە یانەكانی تری كوردستان بۆ هاتووە بۆ ئەوەی یارییان بۆ بكەم، جگە لە كوردستانیش لە شاری بەغدادیش گرێبەستم پێشكەش كراوە، بەڵام بەهۆی دەوامی خۆم ناتوانم پەیوەندییان پێوە بكەم، پاڕ ساڵیش گرێبەستم هەبوو لەگەڵ یانەی سیروانی نوێ زۆر بە زەحمەت توانیم گرێبەستەكەم تەواو بكەم، چونكە بۆمن زەحمەت بوو، دەمەوێت بۆ وەرزی نوێ ئاستێكی بەرزتر پێشكەش بكەم، درێژە بە كاروانی وەرزشی خۆم بدەم و خزمەتی ئەو یانەیە بكەم كە گرێبەستی لەگەڵ مۆر كردوە و ببمە یەكێك لە گۆڵپارێزە دیارەكانی سەر ئاستی كوردستان.
كارزان كانەبی

 

Top