شۆرشی ئەیلوول چەتری کۆکردنەوەی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی كوردستان...

شۆرشی ئەیلوول چەتری کۆکردنەوەی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی كوردستان...

و

بەوپێیەی ھەڵگیرساندنی شۆرشی ئەیلوولی مەزن بەسوود وەرگرتن بوولەفەلسەفەو وفکرو سترا تیژیەتی بارزانی نەمرو پارتی دیموکراتی کوردستان ،کەھەرلەدەستپێکی دامەزراندینەوە ،بەیەکەوەژیان ویەکتر قبووڵکردن بنەما سەرەکییەکانی کولتوورە سیاسییەکەی پارتی ورێبازی بارزانی بووە،بۆیەش ھەزوو ناوی خۆی لە(پارتی دیموکراتی کورد) کردە (پارتی دیموکراتی کوردستان )تاحزبی ھەموو کوردستانیان بێت ...
بۆیەش لە ھەڵگیرساندنی شۆرشی ئەیلوول،‌ کە شۆرشێكی كوردستانی بوولەبواری سياسى، كۆمه‌ڵايه‌تى، چه‌كداريى وفيكرى ،بۆرەواندنەوەی تەمی نائومێدی ورەتکردنەوەی ئەو جەوروستەمەی، بەسەر گەلی کوردستان سەپێندرابوو،ھەمان تێروانین رەنگی دابووە
، بێ جیاوازی نەتەوەیی وئایینی ومەزھبیەوەداکۆکی لەمافی ھەموو پێکھاتە کان دەکرد ،شتێکی بەڵگەنەویستە بەیەكه‌وه‌ژیان لە کوردستاندا کولتوورێکی بەھێزە ھیچ ڕژێم وھێزێک نەیتوانیوە تێکی بدات ‌...
شۆڕشی ئەیلوول خێمه‌یه‌كی گەورەبوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هه‌موو پێكهاته‌کان ،
بۆیەش بارزانی نەمر وەک سەرکردەیەکی ڕووحی و نەتەوەیی بەکردار بەیەکەوەژیانی لە دروشمەوە کردە واقیع،پەیرەو کارانی ھەمووئایینەکانی کۆ کردەوەو بەیەکەوە لەپێناوی ئازادی کوردستان بەرپەچی زولم وستەمیان دەدایەوە.لەیەک سەنگەرداخوێنی شەھیدانی کوردستان (ھورمز ملک چەکۆ -حاجی خدر خرمە-مەحموود ئێزدی -ئادەم قەیسەر-مارگرێت -ئەلیاس یۆنان گلیانە -میخائیل بنیامین شاھین-جەمال فەتاح کاکەیی ) تێکەلاوی یەکتربوو ...
شۆرشی ئەیلوول ، پارێزەری مافی سەرجەم چین و توێژ وپێکهاتەکان بوو. لەم پێناوەیەدا قوربانی گەورەی بەخشیوە ،بەردەوام کار دەکرا لە پێناو برەودان بە کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و قووڵکردنەوەی فەرهەنگی یەکتر قبووڵکردن لە کوردستاندا...
بەبێ جیاوازی ، پێڕەوكارانی سەرجەم ئایینەکان وئایینزاکان ھەستیان بەبوونی خۆیان دەکرد ،ھەمیشە پاڵشت وپشتیوانی شۆرش بوون، كۆمەڵێك سەركردە و كادیری دیاری پێکھاتەو مەزھەبی جیا لە ( -توركمان- ئاشووری -كلدان-سریان- ئەرمەن- کاکەیی-فەیلی )یش لەنێوشۆرشدا هەبوون و تا ئێستاش هەنەوخاوەن پێگەورۆلی دیارن ،
جگەلەوەی جەنابی بارزانی نەمر لە سۆنگەی بڕوابوون بە پێكەوەژیان ، هەمیشە ڕێزی لە پیرۆزییە ئاینییەكان دەگرت ،لەدانیشتنەکانی دا پیاوانی ئایینی ھەمووئایین ونەتەوەیەک دەبیندران ، بیروڕا و سەرنج و تێبینییەكانیانی بە هەند وەردەگرتن ،لە دروستکردنی شوێنی خواپەرستی بۆباوەردارانی ئایینەکان ھیچ جیاوازێکی نەدەکرد، ژمارەیەک لەپاسەوانە تایبەتیەکانی لەئایین و مەزھەبی جیابوون ...
لەکاتی مۆر کردنی رێكەوتنامەی ١١ی ئاداریشدا مافی ھەمووئایین ونەتەوێك چەسپێندرا،لەگەل ئەوەی بەپێی یاسای ئەوکاتی عیراق رێگاپێ نەدراوبوو جگەلە موسلمان ھیچ باوەردارێکی ترببێتە (قائیمقام)بەلام پێ داگیری وسووربوونی بارزانی نەمروای کرد رەحمەتی(فرەنسۆھەریری )کەبەئایین ئاشوری بووبکرێتەیەکەمین (قائیمقامی قەزای چۆمان) ھەربە پێداگیری بارزانی نەمر حکومەتی عێراق ناچارکرا دان بەمافی رۆشنبیری پێکھاتەی تورکمان بندرێت ،تەنانەت ئەوکات پۆستی بریکاری وەزارەتێک لەحکومەتی عێراق بەرپشکی کورد کەوت کەلەلایەن تورکمانێک بەرێوەدەبردرا،بارزانی نەمر رەزامەندی نەدا کە تورکمانەکە لاببردرێت ،
لەرووی مەزھەبیەوەش کوردانی فەیلی ھەمیشە رۆل وپێگەی دیاریان ھەبووە لەرێزی شۆرش ،بەھاوکاری وکۆمەکی چەندین سەرمایەداری فەیلی کەل وپەل وئامێرو کەرستەی ئێزگەی دەنگی کوردستان کڕدرا،وەبۆیەکەم جاریش بەدەنگی (تالیب جەبار داود) کەکوردی فەیلی بوو ئێزگەبەدروشمی (ئێرە دەنگی کوردستانە)دەستی بەکارکرد ...
بۆ پشتیوانیی کردن لە ئێزدییەکان کە روو بەرووی شاڵاوی سەربازی سوپای عێراق و بۆمبارانکردن وراگواستن وتەعریب دەبوونەوە ،بەبریاری بارزانی نەمر لە ٢٥ی ئابی ١٩٧٣ یەکەمین مانگرتنی گشتی لەسەرتاسەری کوردستان راگەیاندرا ...
بێگومان ئەزموونی ساڵانی شۆرشی ئەیلوول سەلمێنەری ئەو راستیە یە کە چەتری کۆکردنەوەی هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی كوردستان بوو...
ئێستاش دوای تێپەربوونی زیاتر لە نیوسەدە بەسەرھەڵگیرساندنی شۆرشی ئەیلوول سەرۆک مسعود بارزانی بەردەوامی بەم فەرھەنگەیەی داوە بۆداکۆکیکردن لەمافی ھەموو پێکھاتەکان ، بۆبنیاتنانی ئێستاو داھاتوو یەکی باشتر بۆ نەوەکانمان لەپێناو بەردەوامی دان بە بەھا بەرزو مرۆییەکان وقووڵکردنەوەی کولتووری لێبوردەیی وبەیەکەوەژیان و پاراستنی مافەکانی مروڤ ویەکسانی وئازادییەکان لەنێوان ھەموو پێکھاتە ئایینی ونەتەوەییەکاندا بۆ ئاوەدانکردنەوەی کۆمەڵگەیەکی مرۆڤدۆستانە کە تێیدا کەرامەتی مرۆڤ پارێزراوبێت ...

Top