سلێمانی خۆی بەهێز دەكاتەوە

سلێمانی خۆی بەهێز دەكاتەوە

سلێمانی خۆی بەهێز دەكاتەوە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشیی سلێمانی دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو لە خولی پلە یەكەكانی كوردستان نەیتوانی سەركەوێت بۆ ریزی یانە پلە نایابەكانی كوردستان، ئەم وەرزە لە ئێستاوە كارگێڕی یانەكە لە هەوڵی ئەوەدان تیپێكی بەهێز دروست بكەن بۆ هەردوو خولی عێراقی و كوردستان، لەم ناوەشدا گرێبەستیان لەگەڵ چەندین یاریزانی تری یانەكانی كوردستان مۆركردوە بۆ ئەوەی بتوانن ئەم وەرزە ژمارەیەكی قورسی خولەكە بن، كارگێڕیی یانەی سلێمانی بەفەرمی گرێبەستی هەریەك لە یاریزانان(یەحیا جەبار لە یانەی سیروانی نوێ،هێمن هیوا لە یانەی دەربەندیخان،سەركەوت ئازاد،دانیار هەمزە لە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی،شەماڵ عەبدولرەحمان،سۆران حەسەن،مەروان جەلال، ئاكام ئیسماعیلی گۆڵپارێز،سیامەند فازیل، هاوكار یەحیا،ڕەمەزان قادر،بەرهەم جەبار،محەمەد جەمال، ئەحمەد خالیجد، بابان عەلی،هاوبەش عومەر) مۆركردوە، ئەم وەرزە تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی سلێمانی دەیەوێت ئاست و ئەنجامی شایستە لە خولەكە بەدەست بهێنێت، بۆیە لە ئێستاوە دەستی بە كۆكردنەوەی یاریزانان كردوە بۆ ریزی تیپەكەی، وەرزی ڕابردووش یانەكە توانی تا كۆتاییەكانی خولەكە ڕكابەری لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە بكات، ئەم وەرزە ئامانجی گەورەتری هەیە بۆ ئەوەی بتوانێ‌ یەكێك لە یانە بەهێزەكانی خولی عێراق و كوردستان بێت.
كارزان كانەبی

Top