قوەجەوییە كچە یاریزانانی كوردستانی كردە ئامانج

قوەجەوییە كچە یاریزانانی كوردستانی كردە ئامانج

قوەجەوییە كچە یاریزانانی كوردستانی كردە ئامانج
بەمەبەستی بەشداری كردنی لە خولی تۆپی پێی خانمانی یانەكانی عێراقی بۆ وەرزی نوێ خولی عێراقی، دەستەی كارگێڕیی یانەی قوە جەوییەی شاری بەغداد كۆمەلێك یاریزانی كوردستانی گواستەوە ریزی یانەكەی، جەوییە ئامادەكارییەكانی بە هێنانی ڕاهێنەری كورد و یاریزانانی كوردستان دەست پێكردوە بۆ ئەوەی بتوانێ‌ كێبڕكێ لەگەڵ سەرجەم تیپەكانی تری عێراقی بكات، بۆ ئەم مەبەستەش یانەكەی شاری بەغداد بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ هەریەك لە قاسم جەمیل لە شاری كەركووك وەكو ڕاهێنەر و هەریەك لە كچە یاریزانان(ڕازاو محەمەد، دێرین مەحمود، سۆزكازم، سۆما ئەبوبەكر،ئیلاف حیسامەدین،ئامینە عەدنان، ئامینە جەبار،فائیزە جەلال، سەلارمام واحید)، یانە عەرەبیەكە دەیەوێت بەم نۆ كچە یاریزانە شەڕی بەدەستهێنانی ئەنجامی گەورە بكات، لەم بارەشەوە سەلار مام واحید گۆڵپارێزی یانەكە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: بەفەرمی گرێبەستم لەگەڵ یانەی جەوییە مۆركردوە و دەمەوێت لەگەڵ ئەم یانەیە ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنم، یانەی جەوییەش یەكێك لە یانە بەهێزەكانی عێراقە و دەمەوێ ئاستم زیاتر بەرز بكەمەوە و بەرگری لە تۆری یانەكە بكەم.
كارزان كانەبی

 

Top