كۆیەش دەستی بە جولە كرد

كۆیەش دەستی بە جولە كرد

كۆیەش دەستی بە جولە كرد
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی كۆیە بەشدار لە یارییەكانی خولی پلە یەكی یانەكانی كوردستان، كارگێڕیی یانەی كۆیە ئەم وەرزە چاویان لە بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستەیە لە خولی پلە یەك و لە ئێستاوە ستافی ڕاهێنەرانیان دیاری كردوە بۆ ئەوەی وەكو وەرزی ڕابردوو دەست بەتاڵ نەهێنە دەرەوە لە خولەكە، ئیدارەی یانەكە بەفەرمی گرێبەستیان لەگەڵ یوسف كاكێ ڕاهێنەری پێشووی یانەكانی هەولێر و برایەتی و پەروەردە مۆركرد بۆ ئەوەی ئەم وەرزە بەفەرمی سەرپەرشتی مەشقی یانەكە بكات لە خولی پلە یەك، جگە لەم ڕاهێنەرە یانەكە بەفەرمی هەریەك لە ئەحمەد كاوە و زرار كرێكاری وەكو یاریدەدەر و ڕاهێنەری گۆڵپارێز ناساند، ئامانجی یانەی كۆیە لەم وەرزە ئەوەیە دەیەوێت بەم ڕاهێنەرە هەولێرییە شەڕی بەدەست هێنانی پلێتێكی خولی پلە یەكی كوردستان بكات و یانەكەش بگەیننە ریزی یانە نایابەكانی كوردستان، وەرزی ڕابردوو یانەكە لەسەر دەستی عزەدین عەسكەری ڕاهێنەری شاری كەركووك توانی مانەوەی خۆی لە خولی پلە یەك مسۆگەر بكات، یانەكەش خەریكی كۆكردنەوەی یاریزانانی یانەكەیە بۆ ئەوەی دەست بە ئامادەكارییەكانی وەرزشی نوێ بكەن و یانەكەش لەگەڵ چەندین یاریزان قسەی كردوە بۆ ئەوەی بیگوازنەوە ریزی یانەی كۆیە.
كارزان كانەبی

Top