ریفراندۆم :رۆژی سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك...

ریفراندۆم :رۆژی سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك...

شەش ساڵ لەمەوبەر، لە 25 ئەیلوولی 2017
گەلی کوردستان بە ھەموو پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینی و مەزھەبی و سیاسییەکانەوە، بە شێوازێکی دیموکراتیانە ویستی خۆی بۆ جیھان ئاشکرا کردو پرۆسەی ریفراندۆمی ئەنجام دا،کە گرنگترین بریاری مێژوویی سەرۆک مسعودبارزانی وچەند لایەنێكی سیاسی بوو تاھەتایە بە درەوشاوەیی لەمێژووی گەلەکەمان دا دەمێنێتەوە،بەمەش سەروەرێكی تری مێژووی تۆماركرا لەخەبات وتێكۆشانی گەلی کوردستان ،ریفراندۆم سنوری کوردستانی پاراست ،ھیچ کەس ولایەنێک ناتوانێت ناسنامەی کوردستانی بوونی ناوچەکان بگۆرێت،
کە وەك دۆكیومێنتێك بەزیندووی دەمێنێتەوە ،
زۆر جاران لێرەولەوێ باس دەکرێت کاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەبارنەبوو،بۆیە گرنگە ھەڵوەستەێکی خێرا لەم بارەیەوەبکەین ،چۆنکە
ریفراندۆم سەرچاوەی كێشەكان نییە، بەڵكو سەرچاوەی كێشەكان ئەو هۆكارانە بوون كە هانی گەلی كوردستانی دا بیر لەئەنجامدانی ڕیفراندۆم بکات ،کەھێشتا ئەو فاکتەرانەی وایان کرد بڕیاری ریفراندۆم بدرێت، ھەروەک خۆیان ماون، ئەو عەقڵیەتی تاکرەوی عێراق بەرێوە دەبات، کە رێگری کرد دەولەتێکی ھاوبەشی ھەموو نەتەوەو ئایینەکان دروستبکرێت هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نەهاتووە.ھەروەک خۆیان ماون وکار لەسەر سیاسەتی برسیکردنی خەلکی کوردستان دەکەن ،بروایان بەبنەماکانی دەستووری ھەمیشەیی عێراق نییە کەلەسەر هەرسێ بنەمای (رێککەوتن -هاوسەنگی - بەشداری راستەقینە) عێراقی تازە دروستکراوە،بە ھەمان بۆچوونی سەرانی به‌غدا پێش ساڵی 2003کاردەکەن ، ته‌نیا ده‌سه‌ڵات گۆڕا و سیسته‌می سیاسی نه‌گۆڕا.گەروانییە چۆن دەبێت بابەتی مووچەو شایستەداراییەکانی فەرمانبەرانی ھەرێم تێكەڵاو بكرێت لەگەڵ كێشەكانی دیكە و بە سیاسی بكرێت.ئەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان مافی خۆیان نیە وەكو هەموو فەرمانبەرانی عێراق مانگانەشایستە داراییەکانی خۆیان وەربگرن، بۆیە تێکەڵاوکردنی ئەم بابەتەیە لەگەل کێشەکانی دیکەوە پێشێلکاری دەستوورە ، ئامانج لێی تەنھادژایەتیکردنی ئەزموونی سیاسی ھەرێمی کوردستانە، پێشتر گەلی کوردستان ئه‌نفال و كیمیاباران دەکرا ، بەلام ئێستا بەشێوازێکی تری مۆدێرن ئەنفال دەکرێت،
بۆیە ئەوەی گەلی کوردستان لە25ی ئەیلوول ئەنجامیدا بریارێکی راست ودروست بوو ،لە پێناو کۆتایھاتنی گرفت وناکۆکی وناسەقامگیری بووو ھەرەشەو خۆسەپاندن وستەم نەبوو لەدژی ھیچ لایەک ،دەرکەوت لەسەرریفراندۆم نیە خەلکی کوردستان سزا دەدرێت و مووچەو بودجەی دەبردرێت ،بەلکو لەسەر کوردبوونەوبۆ رووخاندنی ئیرادەی گەلی کوردستانە، لە سەرەتای مانگی شوباتی سالی 2014بوو حکومەتی عێراق پشکی ھەرێمی کوردستانی لە بودجەی عێراق بری،کەئەوکات ریفراندۆم ئەنجام نەدرابوو ،بۆیەش ئەنجام دانی ریفراندۆم مافێکی سرووشتی وئاسایی ھەموو نەتەوەوگەلێکە وپێویست بوو لەلایەن وڵاتانەوە رێز لەو ئیرادەیە بگیرێت ،
لەپەراوێزی ئەم راستیانەی سەرەوەگرنگە كێشەكانی هەرێم و بەغداد لەسەر بنەمای دەستور چارەسەر بكرێن،تا گەلی کوردستان ھەست بەمافە دەستوورییەکانی خۆی بکات ...
چونکە نابێت شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان بکرێن و بەلکۆ دەبێت بە زووترین کات ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چیدیکە بۆ وەرگرتنی مافەکانیان لە چاوەڕوانیدا نەبن،کە دوایین سەردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ،هه‌نگاوێكی گرینگه‌ بۆ بژێوی و سه‌قامگیری كوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان ...

Top