کێن ئەوانەی ڕەخنە دەگرن

کێن ئەوانەی ڕەخنە دەگرن

زۆر کەسی لە ناو حکومەت لە ئەندام و بەرپرسانی حکومەت تەنها بارێکی گرانن بەسەر حکومەتەوە، مشەخۆرێکی لە ڕادەبەدەرە و لەسەر لاشەی حکومەت دەلەوەڕێت، کەچی بەردەوام لە بۆسەدایەو قسە لەسەر حکومەتەکەی دەکات، ئەوەی ژێر بەڕە دەهێنێتە سەر بەڕەو چەلەحانە بۆ نەیارەکانی حکومەت ئامادە دەکات، لە کاتێک دا بۆ هەموو کەسێکی حکومەت واریدە
ڕەخنە هەمووکات پێویستە، بەڵام بۆ بنیاتنان نەوەک ڕوخاندن، بۆ ئەوەی باشتری بکەیت دەرسی لێ وەرگری ڕەخنەی خۆی ئاراستەی ئۆڕگانەکانی حکومەت بکات، بەڵام ئەو کارەی دەبێت لە کۆبونەوەی ئۆڕگانەکەی دەربڕێت نەک لە ناو خەڵک و دۆست و دوژمن و سۆسیال میدیا، کەسی لێبرسراوی حکومی هەبێت، دەبێ شوێنی دەربڕینی ڕەخنەو ڕەخنەسازی لە چوارچێوە دا دەربڕێت، بەڕای من ئەو کەسانەی قسەی لابەلا لە سەر حکومەتەکەیان دەکەن، دڵسۆزی حکومەت نین وەک ئەوە وایە کێشەی ناو ماڵی خێزانێک بۆ هاوسێکەت باس بکەیت، ئەکرێ لە ناو چوارچێوەی ماڵەکەی خۆت کێشەکان باس بکەیت، هەوڵی چارەسەری بدەیت بۆیە ئەوەی خراپەکاریەکانی حوکومەتەکەی، لە دەرەوەی کۆبونەوە و ئۆرگانەکانی خۆی باس دەکات، کەسێکی نابەرپرسەو ئەوەندەی خزمەت بە نەیارانی حکومەتەکەی دەکات، دە ئەوەندە زیان بە حوکومەتەکەی خۆی دەگەیەنێت و تەنهاو تەنها مشەخۆرێکی تێرنەبوەو هیچی تر،
ئەگەر ئەوەندە لەخەمی خەڵک دای دەبێت سەرەتا خۆت خزمەتی چینی هەژارو کەم دەرامەت بکەیت، نەهێلیت کێشە و تەگەرە بکەوێتە سەر کاری ڕۆژانەی خەڵک، بۆئەوەی گلەیی نەکەن ئەگەر گلەیش هەبێت دەبێت هەریەک لەئاست بەر پرسیارەتی دابێت و کێشەکان حەڵ بکرێت، نەگاتە بەردەمی نەیاران و ناحەزانی گەلەکەمان، چونکە دوژمنان ناحەزان هەردەم لە بۆسەدان بۆ کەم وکورتی وڕەخنەو بۆیە نابێت، هیچ کات نەوکەوینە ئەو چاڵەی کە دوژمن بۆی داناوین.

Top