ســەرۆك بـــارزانـــی پــێـشـــوازی لە سەرۆكی ڕەوتی نیشتیمانیی حیكمە دەكات

ســەرۆك بـــارزانـــی پــێـشـــوازی لە سەرۆكی ڕەوتی نیشتیمانیی حیكمە دەكات

ڕۆژی دووشەممە 9ی تشرینی یەكەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی نیشتیمانیی حیكمە و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەوڵەكان بۆ نزیككردنەوەی ڕوانگەی لایەنەكان و بەردەوامیی دیالۆگ بۆ چارەسەریی كێشەكان ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە دۆستایەتی و پەیوەندیی قووڵ و مێژوویی نێوان هەردوولا و پێویستیی پاراستن و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندی و دۆستایەتییە كرا.

Top