لە 20 و 26 ی ئۆکتۆبەردا هەولێر، لە پردێ و سحێلا بەغدای تێکشکاند

لە 20 و 26 ی ئۆکتۆبەردا  هەولێر، لە پردێ و سحێلا بەغدای تێکشکاند

 

 

گەرساتەکانی دوای 16ی ئۆکتۆبەری 2017 ئەورۆژانە بووبن، کەوا دوژمنانی قەستە سەری پرۆسەی ریفڕاندۆم وئەزموونی حوکمرانی کوردستان،مەست بووبن  بەسەرکەوتنی میلیشیاکان وخۆبادان وپۆزلێدەرانی هەرزەی ناوخۆ .

شەش ساڵ بەرلە ئەمرۆ، لە ڕۆژی 20ی ئۆکتۆبەری 2017 لە گەلەکۆمەکیەکی  توکمە وبە رێکەوتنی پێشوەختەی پلان بۆدارێژراوی ئیقلیمی حەشد ومەشد وهێزو  میلیشیایی بەغدا وتاران وبەیروت وباوەکوشتە وقەستەسەران وکورد و کەرکووک  وریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، بە چەکی پێشکەوتووی سەردەم لە رێیی پردێ وە، هەروا  رۆژی 26 ئۆکتۆبەری 2017 بە هەمان تفاقی شەڕو تەدارەکی جەنگی گەورە لە سحێلاوە ،هێرش لەدوای هێرشیان هێنا .

6 ساڵ بەر لە ئەمرۆ پلانە داگیرکارییەکە ئاوا دارێژرابوو لە پردێ و مەخموور راستەوخۆو بگەنە پایتەختی کوردستان وداگیری بکەن ولەوێوەش بۆ پیرمام و سەری بڵند تا حاجی ئۆمەران ولەگەڵ میلیشیاکانی ئەودیوی سنوریەکبگرنەوە، لە لای سحێلاو مەحموودیەوەش دەڤەری بادینان داگیرکەن وشاری دهۆک وزاخۆی دەلال و هەموو کوردستان وەک سەردەمی تۆتالیتاریەتی بەعس ئاسا ، بیخەنەوە ژێررکێفی خۆیان وکوردوکوردستان  لەسەردەمی ژێردەستەیی سونەی عەرەبی  عێراقی لە ساڵی 1921 تا ژێردەستەیی سونەی رژێمی پێشوو بەعس، دەستی بە دەستی  پێ بکەن لە 20 و 26ی ئۆکتۆبەری 2017 وە بیگوازنەوە بۆبن دەستە وژێردەستەی شیعەی وەڵائی .

شەش ساڵ بەر لە ئەمرۆ،لە 20و 26ی ئۆکتۆبەری 2017 دا هێرشە زەبەلاحەکان بە هەمان هزرو خەیاڵ وبەرنامە رێژی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 دەستیان پێکرد، لە پردێ و مەخموورەوە بەرە و هەولێرو سەریبڵند لە سنووری ناوچەی بادینانیش لە سحێلاو مەحموودییە، بەرە ودهۆک و زاخۆهێرشی دڕندەیی بێ ئەمانی عەرەب و فارس و جاشپۆلیسانیان درێژەی پێ درا.

ئەوپرۆسەیە ، پرۆسەی  پاکتاوکردن و لە ناوبردنی کوردوداگیرکردن وتوانەوەی نەتەوەیەک بوولە سۆنگەی دەنگدانی نەتەوە یەکەوە سەرچاوەی گرتبووبە ئاراستەی دژە کورد جولێندرا، پەچەکرداری دوژمن و ناحەزان بوو بۆ لەمپەرو کۆسپی بەردەم سەربەخۆی وئازادی . هەروا دژی سەرکەوتنی پرۆسەی ڕیفڕاندۆمی نەتەوەیەک بوو کە بۆبریاردان لە ئایندەو چارەنووسی خۆی و بۆگەڕانەوە بە کۆدەنگی وخواستی ئاشتییانەی  کەرکووک وناوچەکانی مادەی 140 بۆ باوەشی کوردستان  لە ساتە بەختەوەرییەکانی مێژوویی خۆیدا دەژیا .

سەرکەوتنی پێشمەرگە قارەمانەکان لەم دوو داستانەدا هەموو ئەو هاوکێشانەی پێچەوانەوە کردەوە کە لە 16 ئۆکتۆبەرییەکان لاف وگەزافی سەرکەوتنیان بەسەر هەولێری ڕووگەی کوردایەتی و پایتەختی بریاری سیاسیی کوردستانی لێدەدا .

لەکاتێکدا یادی 6 ساڵەی سەرکەوتنی بێ وێنەی پێشمەرگەی قارەمانی کوردستان دەکەینەوە و بەرێزو شکۆوە دەڕوانیینە سەرکەوتنەکانی داستانی نەبەردی پردێ و سحێلا ، وا شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس لە غەزەدا لە هەڵکشاندایە چەند هێزولایەن وملیشایەک لە عێراق و کوردستان هەن دەیانەوێ بۆ مەبەست و ئامانجێک لە مەبەست و ئامانجەکان هەرێمی کوردستان تێوەگلێننە نێو شەڕەکە .

لەم بارەیەوە پێویستە هەمووان ئەوەیان لەبەرچاو بێ کە هەرێمی کوردستان خاوەن پێگە و پرس ودۆزی ڕەوای خۆیەتی ولەلایەن سەرکردایەتی سیاسیی ورابەرو سەرۆک بارزانی وسەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سیاسەت و کارو بەرنامەی کاری بۆدادەرێژرێ وئازادو سەربەخۆیە ولە پێناو بەژەوەندییە باڵاکانی  نەتەوەکەی خەبات دەکات و وەکیل ونمایدەی کەس نییە و نمایندەیی کەس ولایەنان ووڵاتانیش ناکات .

 

 

Top