چەندبارە دەڵێم

چەندبارە دەڵێم

 لادەرو ملکەچبووانی زمان کورد ، لە هەمو ناپاکەکانی جیهان ، بێ ئەرزشتر و رسواترن ، ئەوەندەی ناپاکەکانی کورد زمان لە ئوین داتاشینن دژی پێگەی هەرێم ، نیوەی ئەوان خودی نەیارانمان سەرقاڵ نین ، بەغدا یاری بە کەسایەتی و سەروەری تاک بە تاکی خەڵکی کوردستان دەکەن ، بەلام لادەران هێشتا لە گوماوی بۆ گەنیدا دەتلێنەوە. بەغدای روخاو تەنها پارەی حەرامی هەیە ، لە ٢٠٠٣ وە ، هیچ داتایەکی نییە لە بارەی داهاتو خەرجییەکانی عیراق ، بەڵام هەر چی ژاری خۆیانە دەکەنە یاساو رێسا بەسەر سەری گەلەکەماندا دادەرێژن ، سەرەڕای ئەوەی بەغدا بە پێوەرە دانپێدانراوە جیهانییەکان لە هەمو ئاستەکاندا ، لە کوتا ریزبەندی لیستی گەندەڵی و خراپەکاری دایە ، پوپولیستی زمان کورد لە پێشبرکێدان لە بواری پێشێلکردنی کەسایەتی دەستوری
پێگەی هەرێمی کوردستان؟؟؟ بۆیە وا پێویست دەکات ، کۆمەڵانی گەل و سەرجەم لایەنە نیشتیمانپەروەرەکان لە پێناوی دەربازبون لەم تەڵەکەبازییەی حکومڕانانی بەغدا هاوکارو پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بن ، بەڵکو داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بکرێت ، وەک سەردەمی سەدام ، چون لە بریاری (٩٨٦) دا بودججەی هەرێمی کوردستان جیاکرایەوە ، ئێستاش هەمان شێواز پەیرەوبکرێت .

Top