نێچیرڤان بارزانی لە کۆشکی ئێلیزێ جارێکی تر پرسەکان تاوتوێ دەکات

نێچیرڤان بارزانی لە کۆشکی ئێلیزێ  جارێکی تر پرسەکان تاوتوێ دەکات

 

                                                          

سەردانی ئەمجارەی  بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی فەرەنسا و پێشوازی کردنی لەلایەن بەرێز سەرۆک ماکرۆنەوە لە کۆشکی ئەلیزێ بەو گەرم و گوڕی وبایەخە دبلۆماسییەی فەرەنسییەکان بە بەرێز نێچیرڤان بارزانی و سەردانەکە ی نیوەرۆی رۆژی هەینی ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣داویانە ودەیدەن ، ئەوە دەسەلمێنێ کەوا بەرێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان  سەرۆک وسیاسەتمەدارێکی ژیرو وریا و ئایندە بینە وئاڵوگۆڕکردنی  بیرۆبۆچون و ڕاوێژکردن لەگەڵیا جێی بایەخە و وەک سەرۆکێکی نزیکی سەرۆک ماکرۆنیش گوێی لێ ڕادەگیرێ و  مامەلەی لەگەڵ دەکرێ .

سەرباری ئەمانە جدیەتی سەرۆک نێچرڤان بارزانی لەمەڕ پرسەکانی تایبەت بە

کوردستان بە گشتی وهەرێم لەگەڵ عێراق وناوچەکە بەتایبەتیو لەوانەش لێکەوتەی  نەرۆیشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان وزیانەکانی هەمەلایەنەی بە تەواوی وڵاتانی تایبەت بەو بابەتە هەستیارە بۆ باسکردنی، فەرەنسا دەیەوێ هاوکاربێ بۆتێپەڕاندن وهەروا رزگارکردنی هەرێمی کوردستان لە تێوەگلاندنی لەو قەیرانە ئابورییەی دروستکراوەی  تێی کەوتووە وهاوکاریش بێ تا هەرێم و ناوچەکە چیترزەرەمەند نەبن  .

لە کاتێکدا ئەوە چەندین  مانگە  حکومەتی عێراق لە پرسی موچە و بوودجەدا، هەمووبەها مرۆییەکانی تێپەڕاندووە وسیاسەتی برسیکردنی هەرێمی کوردستانی پەیرەوکردوە ودەیەوێ ویست وئیرادەو هەژوونی سیاسییانەی خۆی بسەپێنێتە سەر خەڵکی هەرێمی کوردستان ، ئەم سەردان و دیدارە لوتکەییە ئەوەش لەخۆدەگرێ و بەبایەخەوە بۆ چارەسەرەکانی دەگەڕێ .

ئەم هەموو بابەتانە لەکاتێکدان  ناوچەکە لە نێو کۆمەڵە گرفت وکێشەی لەمێژینەی چارەسەر نەکراودا دەتلێتەوە ،  لەوانەش کێشەی فەلەستین وئیسرائیل وەک ئەوەی ئێستا لە  

ئێستا لە غەزە دەگوزەرێ ، دیداری کۆشکی ئێلیزا بۆ هەرێمی کوردستان زۆر

گرنگ وجێی بایەخە وبە بیردونیا دێنێتەوە کەوا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئەو هەرێمەیە کەوا لە شەڕی داعش دا گورزی گەورەی لەداعش داوەو هاوپەیمانانی نێودەوڵەتیش شاهێدی ئەو راستیەن .

دواجار چەندە گرنگە بەرێز  نێچیرڤان بارزانی لە پاریسەوە بە بەغدا بڵێ ئیتر هیچ پاساوەک نەماوە بۆ دواخستنی موچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەهیچ جۆرێ وهەرگیز لەگەڵ ئەوە دانین هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان دوابخرێ .

 

   

 

 

Top